19/01/2026 223 جار خوێنراوەتەوە

ئیلهام ئەحمەد: هەسەدە دژی هۆزە عەرەبەكانی حەسەكە توندوتیژیی ئەنجامنەداوە

پەیام 

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕەتیدەكاتەوە كۆمەڵكوژی لە حەسەكە ئەنجام درابێت و دەڵێت: دەنگۆیەكی ناڕاستە.

دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی سەرتاسەری لە نێوان حكومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" بەشێك لە میدیا و گرووپەكانی سووریا باس لەوە دەكەن، هەسەدە دژی خەڵك و هۆزە عەرەبەكانی حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان كۆمەڵكوژیی كردووە و توندوتیژیی ئەنجام داوە.

لە بەرانبەردا ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: سەرجەم ئەو ڕاپۆرتانەی بەشێك لە گرووپەكان باس لە كۆمەڵكوژی لە حەسەكە دەكەن، دوورن لە ڕاستیەوە و بە تەواوی هەڵبەستراون.

ئیلهام ئەحمەد ڕاشیگەیاندووە: ئەم چەواشەكارییانە لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق بەمەبەستی تێكدانی ئاگربەست و نانەوەی گرژیی عەشایەری و زەمینەسازی بۆ هێرشكردنە سەر حەسەكە و كۆبانێ بڵاو دەكرێنەوە بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین لەوپەڕی وریاییدا بن و نەكەونە دوای دەنگۆكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 52 خولەک پێش ئێستا

    دواى مووشەکبارانى بنکەکانیان، ئیتاڵیا هێزەكانی لە هەرێمی كوردستان دەكێشێتەوە

  • 60 خولەک پێش ئێستا

    سەرۆكی فەڕەنسا: لە هێرشەکەى سەر هەولێر ئەفسەرێكمان کوژراوە و پێنج سەربازمان برینداربووە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێکی هاوبەشی هەڵوێست و کۆمەڵ لەگەڵ سوودانی پرسی مووچە و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان تاوتوێ دەکەن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    كونسوڵی ئێران لە هەولێر: ژمارەیەك میدیای هەرێم لایەنگری ئەمریكا و زایۆنیستەكانن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە هێرشێکى ئاسمانییدا بۆسەر بارەگایەکی حەشد لە قائیم؛ ٢٠ چەکدار کوژران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شه‌وی ڕابردوو ١٧ دڕۆن ئاراستەی هەولێر کراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆردومانکردنی بارەگایەکی حەشد لە کەرکووک پێنج کوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

سەرەتا