2 کاتژمێر پێش ئێستا 191 جار خوێنراوەتەوە

موقاوەمە بانگەشەی خستنەخوارەوەی دوو فڕۆكەی ئەمریكی لە عێراق دەكات

پەیام 

بەرەی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێردا دوو فڕۆكەی سوتەمەنیهەڵگری ئەمریكییان كردووەتە ئامانج و یەكێكیان خراوەتە خوارەوە، سوپای ئەمریكا بەئامانجگرتنی فڕۆكەكانی ڕەتكردووەتەوە، بەڵام هۆكاری كەوتنەخوارەوەیشی ئاشكرا نەكردووە.

بەرەی موقاوەمە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە كاتژمێر 04:46 خولەكی بەیانیی ئەمڕۆ بڵاوی كردووەتەوە، دەڵێت "دووەم فڕۆكەی جۆری KC-135ـی سەر بە داگیركەری ئەمریكامان لە ڕۆژئاوای عێراق كردە ئامانج".

بەرەی موقاوەمە كە لە گرووپە چەكدارییەكانی لایەنگری ئێران پێك دێت، دەشڵێت "دوای پێكرانی فڕۆكەكە، تیمی فڕۆكەوانی توانییان پێی هەڵبێن و بە ناچاری لە یەكێك لە فڕۆكەخانەكانی دوژمندا نیشتەوە".

ئەمە لەكاتێكدایە هەر كاتژمێر 03:31 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئەو گرووپانە ڕایگەیاند، ئەو فڕۆكە KC-135ـەی ئەمریكا كە لە ڕۆژئاوای عێراق كەوتە خوارەوە، لەلایەن چەكدارانی ئەوانەوە "بە چەكی گونجاو" كراوەتە ئامانج.

بەڵام فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) كە خۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی ڕاگەیاندبوو، ڕەتی كردەوە فڕۆكەكە كرابێتە ئامانج، هەروەها بەئامانجگیرانی فڕۆكەیەكی دیكەی هاوشێوەشی پێشتڕاست نەكردووەتەوە.

سوپای پاسدارانی ئێرانیش خستنەخوارەوەی فڕۆكەكەی داوەتە پاڵ چەكدارانی موقاوەمەی ئیسلامی و بانگەشەی ئەوەش دەكات كە "شەش ئەندامی تیمی فڕۆكەكە كوژراون".

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم)  دەڵێت "تیمەكانی ڕزگاركردن و گەڕان، لە شوێنی ڕووداوەكە لە ڕۆژئاوای عێراق، سەرقاڵی كارن". جەخت دەكاتەوە بەزوویی زانیاریی لەبارەی چارەنووسی تیمی فڕۆكەكە دەخاتەڕوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 57 خولەک پێش ئێستا

    بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە سێ پارێزگای عێراق بۆردوومان كران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    موقاوەمە بانگەشەی خستنەخوارەوەی دوو فڕۆكەی ئەمریكی لە عێراق دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق: ھێرشی سەر دوو کەشتییە نەوت ھەڵگرەکه‌ پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: بە ئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانمان بە ئامانجگرتنی توانای ھێزە سەربازییەکانە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حکوومەتی عێراق هەوڵەکانی بۆ ده‌ربازكردنی هاووڵاتییانی لە لوبنان چڕ دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    میدیا عێراقییه‌كان: باره‌گاكانی حه‌شد له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆردومان كراوه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی داوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سوودانی پیرۆزبایی له‌ موجتەبا خامنەیی کرد

سەرەتا