1 کاتژمێر پێش ئێستا 107 جار خوێنراوەتەوە

ئێران.. دیمەنێكی ژیریی دەستكردی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمیی كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

پەیام

لەكاتێكدا تا ئەم ساتەیش لە ئاستی سەركردایەتی وڵاتدا بە حەرام و قەدەغەكراو دادەنرێت، بەڵام بڵاوكردنەوەی دیمەنێكی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمیی لەلایەن ئێرانەوە، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەتەنێت.

لە دیمەنەكەدا كە بە ژیری دەستكرد دروست كراوە، موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران دەردەكەوێت كە واژوو لەسەر نووسراوێك لەنێو فایلێكدا دەكات كە ناوی سوپای ئەتۆمیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی لێ نوسراوە.

پاشان لە دیمەنەكدا موحسین ڕەزایی سكرتێری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەردەكەوێت كە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە هەواڵی واژووكردنەكەی ڕێبەری باڵا بە فەرماندەیەكی سەربازی دەدات و فەرمانی دەستپێكردنی هەڵدانی مووشەكە ئەتۆمییەكەی پێ دەدات، دواتریش لە مەیداندا مووشەكێك هەڵدەدرێت كە هێمای چەكی ئەتۆمیی پێوەیەوە و یەكەمین تاقیكردنەوەی گەرمی مووشەكێك كە هەڵگری كڵاوەی ئەتۆمیی تاریقە ئەنجام دەدرێت و پێنج ژمارەی پێچەوانە دەژمێردرێت و پاشان دەتەقێنرێت.

بڵاو كردنەوەی ئەم دیمەنە لەلایەن كەناڵێكەوە كە دژبەری حكومەت نییە و بە نیمچەفەرمی ناو دەبرێت، دەنگۆی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێناوە بەتایبەت كە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی جەنگ كراوەیە.

ئەوەیش لە كاتێكدایە كە تا ئەم ساتەیش بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمیی لەلایەن ئێرانەوە لەسەر فەتوای ڕێبەری پیشووی وڵاتەكە بە حەرامی شەرعی دانراوە و چەندین جاریش لەلایەن بەرپرسانی باڵاوە جەختی لەسەر كراوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 59 خولەک پێش ئێستا

    لەترسی هەڕەشەكانی ئێران، ئەمریكا كارمەندانی پێنج باڵیۆزخانەی كەمكردەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. دیمەنێكی ژیریی دەستكردی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمیی كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ڕێگە بە كەشتییەكانی ئەمریكا نادەین جارێكی دیكە بگەڕێنەوە كەنداو

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا: كەس پشتیوانیی لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ناكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆم باراك: مەترسی و هەڕەشەی ئەتۆمیی ئێران لە ئارادا نەماوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هێرشێكدا بۆ سەر كڵێسایەك لە ئوردون دەیان كەس كوژران و بریندار بوون

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڵەستین.. دوو سەربازی ئیسرائیل كوژران و سیانی دیكەش برینداربوون

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی شۆك كرد و دەستبەرداری پاراستنیان دەبێت

سەرەتا