59 خولەک پێش ئێستا
31 جار خوێنراوەتەوە
داهاتی ئەمساڵی هەناردەی نەوتی عێراق 37 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە
پەیام
ناوەندێكی ئابووری داهاتی هەناردەی نەوتی عێراق لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوو ئاشكرادەكات و جەخت دەكاتەوە لە گرنگی بەهێزكردنی شەفافیەت لە بڵاوكردنەوەی داتای هەناردەی نەوت و داهاتەكەی.
ڕوانگەی ئیكۆ عێراق تایبەت بە كاروباری ئابووری لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە بەپێی بەڵگەنامەیەكی كۆمپانیای سۆمۆ كە ئاراستەی پەرلەمانی عێراق كراوە داتای هەناردەی نەوت و داهاتەكەی تێدا لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو كۆتایی مانگی ئەیلولی ڕابردوو، كۆی داهاتی هەناردەی نەوتی عێراق لە نۆ مانگی ئەمساڵدا گەیشتووەتە 37 ملیار و 390 ملیۆن دۆلار.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا باس لەوەكراوە لەماوەی نۆ مانگی ڕابردووی ئەمساڵ عێراق زیاتر لە 533 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە و لەو ماوەیەدا كۆی هەناردەی نەوت لە نەوتی باكوور گەیشتووەتە نزیكەی 188 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، نەوتی هەرێمی كوردستانیش گەیشتووەتە نزیكەی 93 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە