19/01/2026 292 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە: چەندینجار داوای هاوكاریمان لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كرد، وەڵامیان نەدایەوە

پەیام 

سوپای سووریا لە شاری حەسەكە نزیك دەبێتەوە و هەسەدەش ڕایگەیاند زیندانی شەدادی لە ژێر دەستیان دەرچووە.

هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" ڕایگەیاند، زیندانی شەدادی كە هەزاران زیندانیی ڕێكخسنی داعشی تێدا دەستگیر كراوە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە كەوتە بەر هێرشى گرووپەكانی سەر بە دیمەشق. هێزەكانی سەر بە هەسەدەش چەند جارێك هێرشەكانیان تێكشكاند و دەیان كەس لەو پێناوەدا كوژران و بریندار بوون.

هەسەدە دەڵێت: زیندانی شەدادی تەنیا دوو كیلۆمەتر لە بنكە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە دوورە، سەرەڕای ئەوەی چەندین جار داوامان لێ كردن بەڵام هێزەكانی هاوپەیمانان وەڵامیان نەدایەوە.

ڕاشیگەیاندووە: ڕایگشتی ئاگادار دەكەینەوە، ئێستا زیندانی شەدادی لەژێر دەستی هێزەكانماندا نەماوە.

هاوكات وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، هێزەكانیان چوونەتە ناو شارەكانی ڕەققە و دێرەزوورەوە لە ڕۆژهەڵاتی فورات، هەروەها دەستیان بە چوونەناوەوە و بڵاوكردنەوە بۆ پارێزگای حەسەكە كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 59 خولەک پێش ئێستا

    دواى مووشەکبارانى بنکەکانیان، ئیتاڵیا هێزەكانی لە هەرێمی كوردستان دەكێشێتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی فەڕەنسا: لە هێرشەکەى سەر هەولێر ئەفسەرێكمان کوژراوە و پێنج سەربازمان برینداربووە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێکی هاوبەشی هەڵوێست و کۆمەڵ لەگەڵ سوودانی پرسی مووچە و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان تاوتوێ دەکەن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    كونسوڵی ئێران لە هەولێر: ژمارەیەك میدیای هەرێم لایەنگری ئەمریكا و زایۆنیستەكانن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە هێرشێکى ئاسمانییدا بۆسەر بارەگایەکی حەشد لە قائیم؛ ٢٠ چەکدار کوژران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شه‌وی ڕابردوو ١٧ دڕۆن ئاراستەی هەولێر کراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆردومانکردنی بارەگایەکی حەشد لە کەرکووک پێنج کوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

سەرەتا