پێش 3 هەفتە 361 جار خوێنراوەتەوە

نێوەڕۆكی كۆبوونەوەیەكی ئۆجەلان و لیژنە پەڕلەمانییەكەی توركیا ئاشکراکرا

پەیام  

نێوەڕۆكی كۆبوونەوەیەكی ڕێبەری زیندانییكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و لیژنە پەڕلەمانییەكەی توركیا بڵاوكرایەوە.

پەڕلەمانی توركیا لە ماڵپەڕی خۆی، دەقی نووسراوی كۆبوونەوەی نێوان سێ پەڕلەمانتار لە كۆمسیۆنەكەی پەڕلەمان بۆ پرسی ئاشتی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانییكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی بڵاو كردەوە.

كۆبوونەوەكە لە 24ی مانگی 11ی ساڵی 2025 لە دوورگەی ئیمرالی بەڕێوە چووە، لە بەشێكیدا ئۆجەلان ڕایگەیاندووە: كێشەی كورد چووەتە قۆناغێكی نوێ و پێویستە لە ڕێگەی سیاسییەوە چارەسەر بكرێت. ئۆجەلان وتوشیەتی: خەباتی چەكداری گەیشتووەتە كۆتایی و ئێستا كاتی ئەوەیە كورد و دەوڵەت لەسەر بنەمای 'كۆماری دیموكراتیك' و 'هاووڵاتیبوونی یەكسان' ڕێك بكەون.

بەپێی نێوەڕۆكی كۆبوونەوەكە كە لە 16 لاپەڕە پێكهاتووە، ئۆجەلان ستایشی ئازایەتیی سەرۆكی پارتی نەتەوەیی توركیا و سەرۆككۆماری توركیا دەكات بۆ ئەو هەڵوێستە مێژووییەی نواندوویانە و ڕایشیگەیاندووە: توركیا بەبێ كورد و كورد بەبێ توركیا ناتوانن لەم جوگرافیایەدا بە سەقامگیری بمێننەوە.

لەبارەی ڕۆژاوای كوردستان و باكووری سووریاشەوە لە كۆنووسەكاندا كە بەشێكی زۆری قسەكانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ پرسی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) تەرخان كراوە. ئۆجەلان پێشنیاری كردووە مۆدێلی "دیموكراسیی خۆجێی لە باكووری سووریا جێبەجێ بكرێت و ئەو ناوچانە ببنە بەشێك لە دەوڵەتی سووریا، بەڵام بە شێوەیەكی دیموكراتیك".

ئۆجەلان ڕایگەیاندووە: "من دەتوانم لەگەڵ هەسەدە قسە بكەم بۆ ئەوەی هەنگاوی ئەرێنی بنێن، پێویستە ئەوان لەگەڵ توركیا و دەوڵەتی سووریا بگەنە ڕێك كەوتن". 

ئۆجەلان هۆشداری داوە بە هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) كە بۆ دروستكردنی دەوڵەت نەبێتە داردەستی ئیسڕائیل، یان هەر وڵاتێكی دیكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەكری كارەبا: پێویستە پڕۆژەى ڕووناکى لەگەڵ باخەڵى خەڵكی هەژار بگونجێ

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕانیە.. ئەنجوومەنێك بۆ بەدواداچوونی كێشە و گرفتەكانی چین و توێژەكان پێكهێنرا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیندانیانی سیاسی داوای گواستنەوەی دۆسیەكانیان لە هەرێمەوە بۆ بەغداد دەكەن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان سێ خوشك و برایەك بە گازی ماڵان گیانیانلەدەستدا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومه‌ر گوڵپی: ده‌رگای په‌رله‌مانیان داخستووە تاوەکو هیچ دەسەڵاتێک چاودێرنەبێت بەسەریانەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆککۆماری سووریا واژۆی لەسەر دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ناكۆكیی هەمیشەیی پارتی و یەكێتی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری پەكخستووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵی دادگەری دەبێتە پارێزەری ئەو فەرمانبەرەی دەنگی ناڕەزایەتی خەڵكی گەیاند

سەرەتا