2 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
ئیـ.سرائیل كۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تاوتوێی مەترسیی توانا موشەكییەكانی ئێران دەکات
پەیام
بە پێی سەرچاوەیەكی زایۆنی، بنیامن نەتەنیاهو لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی سەربازی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی كردووە بۆ تاوتێكردنی هەڕەشەكانی ئێران و مەترسیی توانا موشەكییەكانی ئەو وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆرتی كەناڵی 12، وەزیری بەرگری و بەرپرسی موساد و سەرۆكی ئەركانی سوپای ئیسرائیل بەشداری كۆبوونەوەكەیان كردووە، دەربارەی پەرەسەندنی بەردەوامی ناوچەكە و دۆسیەی ئێران قسەیان كردووە، كە تا ئامادەكردنی هەواڵەكە ئەنجامی كۆبوونەوەكە ئاشكرا نەكراوە و كۆبوونەوەكەش بەردەوام بووە.
كۆبوونەوەكە دوای ئەو وتووێژانە دێت كە هەفتەی ڕابردوو لەلایەن ئیال زەمیر سەرۆكئەركانی سوپا لە واشنتۆن ئەنجامدرا و تیایدا باسیان لە ئامادەكارییەكانی پەیوەست بە ئێران و ئاستی هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریكا كردووە.
لای خۆیەوە پێگەی هەواڵی عیبری واڵا بڵاویكردەوە، ئیسرائیل لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا زانیاریی هەواڵگری هەستیار و وردی سەبارەت بە چالاكیەكانی ئێران بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی توانا سەربازییەكان، بەتایبەتی بەرهەمهێنانی مووشەكی بالیستیك، بە ئەمریكاییەكان داوە".
پێگەكە ڕوونیشیكردووەتەوە، پرسی مووشەكی بالیستی ئێرانی "جێی نیگەرانییەكی زۆری دامەزراوەی ئەمنی ئیسرائیل و سەركردایەتی سیاسییە و بە مەترسیەكی گەورەی دەبینن لەسەر خۆیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە