1 کاتژمێر پێش ئێستا
101 جار خوێنراوەتەوە
لافروڤ: دۆخی ئێران مهترسی تهقینهوهیهكی گهورهی لێ دهكرێت
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری دا کە دۆخی ئێران مەترسی تەقینەوەیەکی گەورەی لێدەکرێت کە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێتەوە و ڕایگەیاند موسکۆ دەستەوسان نابێت بەرانبەر ئەو دۆخە.
لاڤرۆڤ لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران هاوبەشێکی نزیکی ڕووسیایە و وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ هاوکاریکردنی لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان تەلئەبیب، واشنتن و تاران.
ناوبراو جەختی کردەوە کە ڕووسیا ناتوانێت دەستەوەستان بێت بەرامبەر ئەو ئاڵۆزییە مەترسیدارانەی لە ناوچەکەدا سەرهەڵدەدەن و هەوڵ بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنیان دەدات.
هاوکات وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕوونیکردەوە کە وڵاتەکەی لەم قۆناغەدا خۆی وەک نێوەندگیر بەسەر ئیسرائیل، ئێران یان ئەمریکادا ناسەپێنێت، بەڵکو تەنیا لە ڕێگەی پەیوەندییەکانەوە گفتوگۆ لەسەر دۆخەکە دەکات بەبێ ئەوەی دەستوەردانی ڕاستەوخۆ بکات، بەڵام چاودێری وردی گۆڕانکارییەکان دەکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە