2 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم: لە زۆربەى ناوچەکان نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕى دەبارێت
پەیام
کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەینێ لە زۆربەى ناوچەکان نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕى دەبارێت، لە ناوچە سنوورییەکانیش بەفر بارینێکی کەم دەبێت، پلەکانى گەرماش لە نێوان (2 بۆ 12) پلەى سیلیزیدا دەبێت، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ شەممە 07- 02- 2026
کەش / ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت, لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت هەروەها لە ناوچە سنووریەکان بەفر بارینێکی کەم دەبێت. لە شەودا کاریگەری باران زیاتر دەبێت کە لە هەندێ کات و شوێن بە شێوەی لێزمە باران دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10– 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت
مەوداى بینین / (8 – 10 ) دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە ( 3 – 6 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
پیرمام : 6 پلەی سیلیزی
سۆران : 6 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 9 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 9 پلەی سیلیزی
دهۆک : 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 8 پلەی سیلیزی
سبەی یەک شەممە 08- 02- 2026
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند لە کاتەکانی بەیانیدا پاشان کاریگەریەکەی لاوازتر دەبێت بە نمە بارانی پچر پچر بەردەوام دەبێت بە درێژایی رۆژ بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەرێم.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10– 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت
مەوداى بینین / (8 – 10 ) دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە ( 2 – 4 ) پلە ,بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی:
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
پیرمام : 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 11 پلەی سیلیزی
07 -02 -2026
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە