2 کاتژمێر پێش ئێستا
80 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا: دیدگای تڕهمپ لهسهر داهاتووی عێراق جێبهجێ دهكرێت
پهیام
سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای کرد پێشنیازێکیان خستووەتە بەردەم محەمەد شیاع سودانی بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی حکومەتەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە داخرانی سیاسی.
سەرچاوەیەکی باڵا کە بۆ ئاژانسی شەفەق نیوز قسەی کردووە، دەڵێت: لایەنێکی کاریگەری ناو چوارچێوەی هەماهەنگی پێشنیازێکی نوێیان خستووەتە بەردەم سودانی کە تێیدا داوا دەکرێت حکومەتەکەی وەک کاربەڕێکەر بۆ ماوەی ساڵێک بەردەوام بێت، بەڵام بە مەرج و دەسەڵاتی دیاریکراو، ئەوەش وەک ڕێگەچارەیەک بۆ کۆتایی هێنان بە داخرانی سیاسی لە عێراق.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، بڕیارە سودانی لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا ئەم بابەتە لەگەڵ سەرکردە شیعەکان تاوتوێ بکات، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە کۆبوونەوەی پێرێى هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت (شیعە، سوننە و کورد) نەگەیشتە هیچ ئەنجامێک بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران.
ئەم پێشنیازە لە کاتێکدایە کە نووری مالیکی سوورە لەسەر کاندیدکردنی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو، ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی پێنجشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردبوویەوە کە زۆر پێداگرن بەرانبەر نەخشەپلانی داهاتووی عێراق، ئاشکراشی کردبوو هەموو ڕێگە و ئامرازێک دەگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی دیدگای تڕەمپ و ڕێگری لە کاندید کردنی مالیکى بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە