2 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
هێشتا یهكێتی و پارتی ڕێكنهكهوتوون
پهیام
وتەبێژی یەکێتیی دەنگۆی ڕێککەوتن لەسەر پۆستەکان لە نێوان پارتی و یەکێتی ڕەتدەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە کە گفتوگۆکان بۆ چارەسەری پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ئەو دوو حزبە بەردەوامن.
کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند، کە کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی لە نێوان مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە کەشێکی زۆر ئارامدا بەڕێوەچووە، پرسە هەنووکەییەکانی ئێستای کوردستان، عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
کاروان گەزنەیی ڕوونیشی کردەوە، سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە کە لە میدیاکاندا دەربارەی ڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان بڵاودەکرێنەوە.
وتەبێژی یەکێتی جەختی کردەوە کە هەر بڕیار و ڕێککەوتنێکی نوێ لە نێوان هەردوولادا ئەنجام بدرێت، بە فەرمی بۆ ڕایگشتی بڵاوی دەکەنەوە.
هاوکات سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆکان دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی وەک شایستە دەستوورییەکان، پۆستە فیدراڵییەکان، و کێشەکانی مووچە و نەوت و غازی گرتووەتەوە، هەرچەندە لێکتێگەیشتنی سەرەتایی بەدی دەکرێت، بەڵام هێشتا زووە باس لە ڕێککەوتنی کۆتایی بکرێت.
لە بەرامبەریشدا، سەرچاوەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی کردەوە کە پرسی پۆستی سەرۆک کۆمار هێشتا یەکلا نەکراوەتەوە و دانوستانەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ بەردەوامن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە