1 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا كهشتیگهلی دیكه ڕهوانهی رۆژههڵاتی ناوهڕاست دهكات
سەرەڕای بەردەوام بوونی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و زانیاریەکان لە بارەی ڕێککەوتن، بەڵام ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ ناردنی کەشتیەکی دیکەی فڕۆکەهەڵگر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکرایان کردووە کە پێنتاگۆن فەرمانی بە هێزێکی دیکەی هێزی دەریایی کردووە، کە پێدەچێت کەشتیی "جۆرج ئێچ دەبلیو بوش" بێت، خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەوەی لە ماوەی دوو هەفتەدا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێ بکەون و پەیوەندی بە کەشتیی "ئەبراهام لینکۆڵن"ـەوە بکەن کە ئێستا لە ناوچەکەدایە.
ئەم ئامادەکارییانە وەک ئەگەرێک بۆ هێرشکردنە سەر ئێران لێی دەڕوانرێت ، هەرچەندە تا ئێستا ترەمپ فەرمانی فەرمی بۆ جووڵاندنی هێزەکە دەرنەکردووە و بەرپرسان ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەگەری گۆڕانکاری لە پلانەکەدا هەیە.
ئەم کەشتییە کە ئێستا خەریکە مەشقەکانی لە کەناراوەکانی ڤێرجینیا تەواو دەکات، خاوەنی توانای سەربازیی پێشکەوتووە و دەتوانێت فڕۆکەی هێرشبەری ئەلیکترۆنی و هەواڵگری و جەنگیی بەکاربهێنێت، لەنێویاندا فڕۆکەی "ئێف 35ی تارمایی.
ئەم جموجۆڵە سەربازییە لە کاتێکدایە کە گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوامە و باس لە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن دەکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە