13/02/2026 470 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: پەیامەكانی ئەمریكا لەسەر كاندیدی سەرۆكوەزیران بە جدی وەردەگرین

پەیام 

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند: پرسی كاندیدكردنی مالیكی بۆ سەرۆكوەزیران بابەتێكی ناوخۆییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پەیامەكەی ئەمریكا لەو بارەیەوە بەجدی وەردەگرن.

سەبارەت بە پرسی كاندیدكردنی نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتو‌و لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی حكومەتی كاربەڕێكەری عێراق ڕایگەیاند: ئەم بابەتە نێوخۆییە، بەڵام بەجیددییش مامەڵە لەگەڵ ئاماژەكانی ئەمریكا سەبارەت بەو پرسە دەكەین.

هاوكات پەیوەست بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا، وەزیری دەرەوەی عێراق جەخت لەسەر پابەندیی هەردو‌ولا بە خشتەی كاتیی دیاریكراو دەكاتەوە و رایگەیاند: هیچ گۆڕانكارییەك لە پلانی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق ڕو‌وینەداوە و پرۆسەكە تا كۆتایی ساڵی 2026 تەواو دەبێت.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، وەزیری دەرەوەی عێراق تیشكی خستە سەر مەترسییەكانی چەكدارانی داعش و پرۆسەی گواستنەوەیان بۆ نێوخۆی عێراق و ڕایگەیاند: پڕۆسەی گواستنەوەی چەكداران و زیندانییانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو؛ كۆمیسیۆن تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كارتی نیشتیمانی كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردەكانی عێراق بۆ گەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر ڕێكارەكانی چەكدانان كۆدەبنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندی: سەرجەم سزاكانی سەر كەرتی بانكی عێراق لابراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆن یەكەم هەنگاوی بەكارهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ دەنگدان دەستپێدەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت: عێراق بەرگەی سەركێشیی دارایی ناگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بارەگاكانی كۆمپانیای كۆڕەك لە كەركووك و نەینەوا و سەڵاحەدینیش داخران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا به‌ به‌های 150 ملیۆن دۆلار هێلیكۆپته‌ر به‌ عێراق ده‌فرۆشێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی بۆ سێ ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا ڕاگه‌یاند

سەرەتا