1 کاتژمێر پێش ئێستا 182 جار خوێنراوەتەوە

فەرماندەی هەسەدە و وەزیری دەرەوەی سوریا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبوونەوە

پەیام 

فەرماندەی گشتی هەسەدە و وەزیری دەرەوەی سوریا لە كۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیا بۆ ئاسایش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبوونەوە و تاوتوێی رێككەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشقیان كرد.

ئەمشەو مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی وەفدی سوریا بە سەرپەرشتی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش لەگەڵ وەفدێكی ئەمریكا بە سەرپەرشتی ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبوونەوە.

لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێ رەوشی سوریا و رێككەوتنی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە و دیمەشق كرا.

بەرلە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ وەفدی ئەمریكا، مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرماندەی هەسەدە و وەزیری دەرەوەی سوریا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبوونەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمەڵی ئیسلامیی بەنگلادیش: گومان و پرسیارى جدیمان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەیە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیاترلە پێنج ملیۆن ئاوارەی ئەفغانی بۆ وڵاتەكەیان گەڕاونەتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای بەریتانیا گرووپێکی فەلەستینی لە ریزبەندی گرووپە قەدەغەكراوەكان دەرهێنا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا.. ئەنجومەنی ئاشتی غـ.ەززە كۆدەبێتەوە و ڕووسیاش بەشداری ناكات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێك، ئەمریكا كەشتی دیكە دەگەیەنێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ: دانوستان بەردەوامە و ڕێککەوتن باشترینه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا داوای سازش له‌ ڕووسیا ده‌كات

سەرەتا