13/02/2026 245 جار خوێنراوەتەوە

كشتوكاڵی عێراق: هەندێك بەرهەم لە كوردستانەوە دێت كە هی خۆیان نییە و دەرەكییە

پەیام 

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕەتیكردەوە پێناسی گومرگیی نوێ بەرهەمە كشتوكاڵییەكان بگرێتەوە و ڕایشیگەیاند: ڕێوشوێنی توند بۆ نووسراوی گواستنەوە لە هەرێمی كوردستانەوە دەگرینە بەر. 

ئەمڕۆ هەینی، مەهدی سەهەر جبووری بریكاری وەزارەتی كشتووكاڵی عێراق رایگەیاند: وەزارەت ڕۆژانە لیستێكی وردی نرخی بەرهەمە كشتوكاڵی و ئاژەڵییەكان بڵاو دەكاتەوە (بە جیاكردنەوەی ناوخۆیی و هاوردە) بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لە نرخە ڕاستەقینەكان ئاگادار ببنەوە.

وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی ئاماژەی بە چەند ڕێكارێكی نوێ كرد و ڕایگەیاند: ڕێكاری توند بەرانبەر قاچاخچییەكان بۆ ڕێگری لە هاتنی كاڵای نایاسایی دەگیرێتە بەر و چاودێرییەكی وردی نووسراوی گواستنەوە لە هەرێمی كوردستانەوە دەكرێت.

بریكاری وەزارەتی كشتووكاڵی عێراق ڕایشیگەیاند وەزارەت تێبینی كردووە هەندێك كاڵای وەك (سێوی زەرد، كیوی و، مۆز) لە هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانەی ناوەڕاست و باشوور دەكرێن كە بەرهەمی هەرێم خۆی نین، بۆیە ڕێگری لە تێپەڕبوونیان دەكرێت، بۆیە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم كراوە پابەندی "ڕۆژژمێری كشتوكاڵی" بن بۆ ئەوەی مافی جوتیاران لە هەموو عێراق پارێزراو بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. هه‌وڵ بۆ جێبه‌جێ كردنی یاسای خزمەتی سەربازی ده‌درێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سیستانی: له‌دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستوه‌ردان ناكه‌م

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق: پڕۆسه‌ی ئه‌نفال تاوانێكی دڕندانه‌ بوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لایه‌نه‌ شیعییه‌كانی عێراق ناوی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ـیان یه‌كلایی نه‌كردوه‌ته‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێى ناوێکى نوێ بۆ سەرۆكوەزیرانى عێراق دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    گرووپە چەكدارەكان لە عێراق هێرشەکانیان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانى ئەمریكا ڕادەگرن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆڵی پەرلەمانتاران لە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بەرز دەنرخێنێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری نوێ: دروشمی عێراق لە پێش هەمووانەوە دەبێتە بنەمای هەموو سیاسەتەكانم

سەرەتا