13/02/2026 315 جار خوێنراوەتەوە

دادگای بەریتانیا گرووپێکی فەلەستینی لە ریزبەندی گرووپە قەدەغەكراوەكان دەرهێنا

پەیام 

دادگای باڵای بەریتانیا بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەكەی هەڵوەشاندەوە كە تێیدا "گرووپی كاری فەڵەستین"ی وەك ڕێكخراوێكی قەدەغەكراو ناساندبوو.

بەیانی ڕۆژی هەینی، دادگای باڵای لەندەن وردەكاریی دانیشتنی تایبەت بە تانەدان لە بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆی خستە ڕوو كە لە تەممووزی 2025دا دەرچوو بوو. دادگا لە بڕیارەكەیدا جەختی كردەوە كە بڕیارەكە پێشێلكردنی ئازادیی ڕادەربڕینە و ناساندنی گرووپی كاری فەڵەستین (پەڵەستاین ئەكشن)، وەك "ڕێكخراوێكی تیرۆریستی" پێشێلكارییەكی ڕوونی مافی ئازادیی ڕادەربڕینە، هەروەها ئەوەشی راگەیاندووە كە وەزارەتی ناوخۆ لە كاتی دەركردنی بڕیارەكەدا پێچەوانەی پەیڕەو و ڕێساكانی خۆی كاری كردووە.

دادگای باڵای بەریتانیا  فەرمانی كرد بە هەڵگرتنی ناوی گرووپەكە لە لیستی قەدەغەكراوەكان و بڕیارە لە داهاتوودا وردەكاری زیاتر بڵاو بكاتەوە.

لای خۆیەوە، شابانا مەحموود، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بێئومێدی خۆی بەرانبەر بڕیارەكە دەربڕی و ڕایگەیاند: ئێمە هاوڕا نین لەگەڵ ئەم بڕیارە و لەبەردەم دادگادا بەردەوام دەبین لە شەڕی یاسایی دژی ئەم جوڵانەوەیە.

گرووپی كاری فەڵەستین لە بەریتانیا بەوە ناسراوە كە چالاكییەكانی چڕ كردووەتەوە بۆ پەكخستنی كارگەكانی بەرهەمهێنانی چەك و ئەو كۆمپانیایانەی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ قەوارەی زایۆنی دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ ئێران نزیكین لە ڕێككەوتن بەڵام پارە بلۆكراوەكانیان ئازاد ناكەم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەلبانیا.. ناڕەزایەتییەكان لە دژی پڕۆژە گەشتیارییەكەی کچەکەى ترەمپ بەردەوامە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پاكستان دوو نامه‌ی له‌باره‌ی دانووستانه‌كانه‌وه‌ ڕاده‌ستی ئێران كرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

سەرەتا