2 کاتژمێر پێش ئێستا 188 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا.. ئەنجومەنی ئاشتی غـ.ەززە كۆدەبێتەوە و ڕووسیاش بەشداری ناكات

پەیام 

زیاتر لە 20 وڵات بەشداری لە یەكەم كۆبو‌ونەوەی "ئەنجو‌ومەنی ئاشتی" دەكەن و ڕو‌وسیاش بایكۆتی دەكات. 

لەگەڵ نزیكبو‌ونەوەی وادەی یەكەم كۆبو‌ونەوەی "ئەنجو‌ومەنی ئاشتی" كە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاوە دامەزرێنراوە، بڕیارە ڕۆژی 19ی ئەم مانگە لە ویلایەتە یەكگرتو‌وەكانی ئەمریكا بەڕێوە بچێت. تا ئێستا چەندین وڵات ئامادەیی خۆیان نیشانداوە و هەندێكی تریش ڕەتیان كردو‌وەتەوە بەشداری بكەن.

ئەم كۆبو‌ونەوەیە بە یەكەم دانیشتنی فەرمی ئەنجو‌ومەنەكە دادەنرێت لە دوای ڕاگەیاندنیەوە. چاوەڕوان دەكرێت كۆنفڕانسێكی وڵاتانی كۆمەكبەخش بۆ ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە لەخۆ بگرێت، وەك بەشێك لە هەوڵەكان بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی دو‌وەمی ڕێككەوتنی ئاگربەست.

بەرپرسانی ئەمریكا بە ئاژانسی "ڕۆیتەرز"یان ڕاگەیاندو‌وە، چاوەڕوان دەكرێت شاندی زیاتر لە 20 وڵات ئامادەبن، كە ژمارەیەك سەرۆك وڵاتیشیان لەناودایە. گرنگترین خاڵەكانی كۆبو‌ونەوەكە بریتی دەبێت لە پێكهێنانی هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی كە ترەمپ لەكۆنگرەكەدا بڕیاری ناردنی هەزاران سەرباز لە چەندین وڵاتەوە بۆ ناو كەرتی غەززە ڕادەگەیەنێت و زانیاری ورد لەسەر ئەركی ئەو هێزانە دەخاتەڕو‌و.

هەروەها بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، كە لە بەرپرسانی ئەمریكاوە گواستوویەتییەوە، بو‌ودجەی ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە تەوەرێكی كۆنگرەكە دەبێت و تێیدا پلانێكی دارایی بە بەهای ملیارەها دۆلار بۆ بنیاتنانەوەی غەززە رادەگەیەنرێت.

لەبارەی هەڵوێستی رووسیاشەوە، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕو‌وسیا، ڕایگەیاند، وڵاتەكەی بەشداری لەم كۆبو‌ونەوەیەدا ناكات و مۆسكۆ هێشتا خەریكی لێكۆڵینەوەیە لە هەڵوێستی كۆتایی خۆی سەبارەت بەو ئەنجو‌ومەنە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا.. ئەنجومەنی ئاشتی غـ.ەززە كۆدەبێتەوە و ڕووسیاش بەشداری ناكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێك، ئەمریكا كەشتی دیكە دەگەیەنێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ: دانوستان بەردەوامە و ڕێککەوتن باشترینه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا داوای سازش له‌ ڕووسیا ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. ئه‌مڕۆ پرسی ئێران و دانووستانه‌كان تاوتوێ ده‌كرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی دۆسیەی ئێپستین داوای دەستلەكاركێشانەوە لە سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دەكرێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    چوار ساڵە جەنگی ڕووسیا و ئۆكرانیا بەردەوامە و وادەی كۆتاییهاتنیشى نادیارە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی دادی ئەمریكا بەڵگەنامەکانی دۆسیەی ئێپستین دەخانە بەردەم كۆنگرێس

سەرەتا