13/02/2026 404 جار خوێنراوەتەوە

كۆمەڵی ئیسلامیی بەنگلادیش: گومان و پرسیارى جدیمان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەیە

پەیام   

كۆمەڵی ئیسلامیی بەنگلادیش كە گەورەترین پارتی ئیسلامی ئەو وڵاتەیە، گومانی خۆی لە ئەنجام و پاكێتی ئەو هەڵبژاردنە دەربڕی كە دوێنێ بەڕێوەچو‌و و پلەی دو‌وەمی تێدا بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ هەینی، شەفیقولڕەحمان ڕێبەری كۆمەڵی ئیسلامی، دانی بە شكستی پارتەكەیدا نا و بەڵێنی "سیاسەتێكی ئەرێنی" دا، پارتەكە لە بەیاننامەیەكی نوێدا هەڵوێستێكی دیكەی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: گومان و پرسیاری جددییمان لەسەر پاكوبێگەردی ئەنجامەكان هەیە.

كۆمەڵی ئیسلامی بەنگلادیش ئاماژەی بەوە كردو‌وە كە لە پڕۆسەی ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان ڕازی نین و دەڵێت: دژایەتی و دەستكاریی دو‌وبارە لە ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكاندا دەبینرێت، ئەمەش گومان دەخاتە سەر دروستیی هەمو‌و پڕۆسەكە.

بەپێی میدیا ناوخۆییەكانی بەنگلادیش، پارتی نیشتمانیی بەنگلادیش بە سەرۆكایەتی تارق ڕەحمان، سەركەوتنێكی گەورەی بەدەست هێناوە و 212 كورسی لە كۆی 300 كورسی پەرلەمانی مسۆگەر كردو‌وە، لەكاتێكدا كۆمەڵی ئیسلامی پلەی دو‌وەمی گرتو‌وە و 74 كورسی بەدەست هێناوە، هەروەها  پارتی نیشتمانیی هاو‌وڵاتی  كە لەلایەن گەنجانی بزو‌وتنەوەی خوێندكارانەوە دامەزراوە، پلەی سێیەمی گرتو‌وە.

ئەم هەڵبژاردنە یەكەمین پڕۆسەی دەنگدانە لە دوای ڕاپەڕینەكەی ساڵی 2024 كە بو‌وە هۆی ڕو‌وخانی حكومەتەكەی شێخە حەسینە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌كار بوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی گاردیان: ترەمپ "چەكی كۆكوژە" و گەورەترین مەترسییە بۆ سەر جیهان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێگری لە ئێران نەكرێت ناوچەكە بەرەو ململانێیەكی فراوانتر دەچێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌مریكا له‌ شه‌ڕی دژ به‌ ئێران گه‌یشته‌ 16 سه‌رباز

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا گه‌وره‌ترین هێرشی له‌ سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه‌ كرده‌ سه‌ر ئۆكرانیا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    شارەوانیی نیویۆرك تاوتوێی گرتنى نەتەنیاهوو بەپێی بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی دەكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هۆڵەندا بەهۆی وشكەساڵییەوە باری نائاسایی و كەمیی ئاوی ڕاگەیاند

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا.. ئەو کەسەى موسوڵمانێکى بریندارکرد بە هەوڵى کوشتنى تۆمەتبارکرا

سەرەتا