پێش 4 هەفتە 292 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: چاودێریی پرسی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكەین و بژاردەمان بۆى هەیە

پەیام   

دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی پرسی كاندیدی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە بێ ئەوەی ڕاستەوخۆ كاندیدی دیارییكراوی شیعەكان ڕەت بكاتەوە، ڕایگەیاند: بزانین چی دەبێت، ئێمە خۆیشمان هەندێك بژاردەمان لەو بارەوە هەیە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا لە كۆشكی سپی و لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی نووری مالیكی كاندیدی هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق، ترەمپ ڕایگەیاند: ئێمە چاودێریی پرسی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكەین، خۆیشمان هەندێك بیرۆكەمان لەوبارەوە هەیە!

هەر لەو بارەوە و لە وەڵامی پرسیاری ئایا ئێوە ڤیتۆتان لەسەر بوونی مالیكی بە سەرۆكوەزیرانی عێراق هەیە؟ سەرۆكی ئەمریكا بێ ئەوەی وەڵامێكی ڕاستەوخۆ بە بەڵێ، یان نەخێر بداتەوە، وتیشی: بزانین لە كۆتاییدا چی دەبێت، دەمانەوێت بگەین بە ڕێككەوتنێك، لە كۆتاییشدا هەمووان پێویستیان بە ئەمریكایە، هەمووان پێویستیان بە ئێمەیە.

دوایین هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی پرسی سەرۆكوەزیرانی عێراق دوای ئەوە دێت كە پێشتر و دوابەدوای كاندیدكردنی نووری مالیكی، دۆناڵد ترەمپ لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ڕایگەیاند: ئەگەر مالیكی هەڵبژێردرێتەوە چیدی ئەمریكا هاوكاریی عێراق ناكات، چونكە دوایین خولی سەرۆكایەتی مالیكی لە حكومەت عێراقی بەرەو هەژاری و بێسەروبەری تەواو برد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كرملن: ڕووسیا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ كۆتایی هێنان به‌ جه‌نگی ئێران خستوه‌ته‌ ڕوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ نەتەنیاهوو بڕیارى كۆتاییهێنان بە جەنگ دەدەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ پاراستنی بنكەکانى ئەمریكا، ئۆكرانیا تیمێكی پسپۆڕى بوارى درۆنى ناردووەتە ئوردن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ پەنادەباتە بەر گۆڕینی پلانەكەی و هەنگاونان بەرەو جەنگێكی درێژخایەن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ وەك پیاوی ئاشتی خۆی ناساند، بەڵام بووە هەڵگیرسێنەرى جەنگ

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنگرێسى ئەمریكا سنوورداركردنی دەسەڵاتی ترەمپ لە جەنگی ئێران ڕەتدەكاتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا ڕەخنە لە بێهەڵوێستی ڕۆژئاوا بەرانبەر كوژرانی 170 قوتابییەكەی ئێران دەگرێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆیتەرز: هێزەکانى ئەمریکا لە کوشتنى 170 قوتابییەکەى ئێران بەرپرسیارە

سەرەتا