2 کاتژمێر پێش ئێستا 107 جار خوێنراوەتەوە

سێشەممە گەڕی دووەمی دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران لە سویسرا بەڕێوەدەچێت

پەیام   

ڕۆژی سێشەممە گەڕی دووەمی دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران بە نێوەندگیری عومان و لە پایتەختی سویسرا دەستپێدەكات.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، شاری ژنێڤی پایتەختی سویسرا میوانداری گەڕی دووەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی نێوان شاندی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات.

سەرچاوەیەك بە ئاژانسەكەی ڕاگەیاندووە: شاندەكەی ئەمریكا هەریەك لە نێردراوان "ستیڤ ویتكۆف" و "جارید كوشنەر" لەخۆ دەگرێت و بەیانی ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران كۆدەبنەوە، نوێنەرانی سەڵتەنەتی عومان بۆ ئاسانكاری پەیوەندییەكان و نێوەندگیریكردن لە نێوان هەردوولادا ئامادە دەبن.

لە لایەكی دیكەوە، پێگەی "ئاكسیۆس"ی ئەمریكی ئاشكرای كردووە "واشنتن لە ڕێگەی عومانەوە چەند پەیامێكی سەبارەت بە دانوستانە ئەتۆمییەكان بۆ ئێران ناردووە.

 بەپێی زانیارییەكانی ئاكسیۆس "ستێڤ ویتكۆف لەم هەفتەیەدا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان ئەنجام داوە و ناوەڕۆكی پەیامەكانی پێ ڕاگەیاندووە".

وەزیری دەرەوەی عومان بە پشتبەستن بەو پەیوەندییە، بەڵگەنامەیەكی ئامادە كردووە و لە كاتی سەردانی عەلی لاریجانی، سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێرانی بۆ مەسقەت ڕادەستی ناوبراوی كردووە. لاریجانی-یش پشتڕاستی كردەوە كە ئەو بەڵگەنامەیەی وەرگرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دژی یاسای قەدەغەكردنی باڵاپۆشی لە نەمسا خۆپیشاندان ئەنجامدرا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێشەممە گەڕی دووەمی دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران لە سویسرا بەڕێوەدەچێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران ڕازی بێت بە ڕێككەوتن، هیچ هێرشێك ئەنجامنادەین

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕێكی دیكەی دانوستانی ڕووسیا و ئۆكرانیا بەڕێوەدەچێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: چاودێریی پرسی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكەین و بژاردەمان بۆى هەیە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵوم عەبدی: کۆبوونەوەکەى شاندى سوری لەگەڵ لایەنى ئەمریکى ئەرێنى بووە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرماندەی هەسەدە و وەزیری دەرەوەی سوریا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبوونەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمەڵی ئیسلامیی بەنگلادیش: گومان و پرسیارى جدیمان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەیە

سەرەتا