14/02/2026 439 جار خوێنراوەتەوە

دژی یاسای قەدەغەكردنی باڵاپۆشی لە نەمسا خۆپیشاندان ئەنجامدرا

پەیام 

دژی یاسای قەدەغەكردنی باڵاپۆشی بۆ كچانی خوار 14 ساڵ لە پایتەختی نەمسا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.

بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بڕیاری پەرلەمانی نەمسا بۆ قەدەغەكردنی باڵاپۆشی لە قوتابخانەكان بۆ كچانی تەمەن خوار 14 ساڵ، خۆپیشاندانی سەدان كەسی چالاكانی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا بەڕێوەچوو.

خۆپیشاندەران دروشمی دژ بە سنوورداركردنی ئازادییە ئایینییەكانیان بەرزكردەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی یاساكە و پێداچوونەوە بە سیاسەتەكانی فرەكەلتوورییان كرد.

چالاكانی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، لەگەڵ دەستەی یەكسانیی نەمسا، بە ئاشكرا دژایەتی خۆیان بۆ یاساكە ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوە كرد "ئەم یاسایە تەنیا پێكهاتەیەكی دیارییكراو دەكاتە ئامانج و دەبێتە هۆی زیاتربوونی هەستی پەراوێزخستن لای كەمینە موسڵمانەكان و ڕێگری لە پرۆسەی خوێندنیان دەكات".

بەپێی ئەم یاسا نوێیە، هەر كەسێك سەرپێچی بكات بە بڕی تا 800 یۆرۆ سزا دەدرێت، لە حاڵەتی دووبارەبوونەوەی سەرپێچییەكەشدا ئەگەری زیندانییكردن هەیە. لە ئێستایشدا نەمسا قۆناغی هۆشیاركردنەوەی بۆ جێبەجێكردنی یاساكە دەست پێ كردووە، بەڵام بەپێی قسەی یاساناسان دەكرێت لەبەردەم دادگای دەستوورییدا تانە لەم یاسایە بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ سزا و باجە گومرگییە نوێكانی سەر رووسیای هەڵپەسارد

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    وتەبێژی نوێی كۆشكی سپی پاش هەفتەیەك لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەستدرێژیكردنە سەر منداڵان لە قوتابخانەكانی پاریس تەشەنەی سەندووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: پلانی هێرشەكانمان بۆ سەر ئێران ڕاگرتووە و دانوستانەكانیش بەردەوامن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كارنی: ئەم كاتە خراپترین كاتە بۆ جیابوونەوەی هەرێمی ئەلبێرتا لە كەنەدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا.. هەڵكوترایە سەر ماڵی پەرلەمانتارێكی موسوڵمانی سەربە دیموكراتەكان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ هێرشەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر پاڵاوگەكانی نەوتی ڕووسیا شەرمەزار دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئەمریكا چەكدارێك سێ منداڵ و مامۆستایەكی لە قوتابخانەیەك كوشت

سەرەتا