14/02/2026 357 جار خوێنراوەتەوە

گەڕێكی دیكەی دانوستانی ڕووسیا و ئۆكرانیا بەڕێوەدەچێت

پەیام 

گەڕێكی دیكەی دانووستانی ڕاستەوخۆی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا سێ ڕۆژى دیکە بەڕێوەدەچێت و وتەبێژی سەرۆكایەتی رووسیاش دەڵێت: لە سویسرا ئەنجام دەدرێت.
 
دیمیتری پیسكوف، وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی ڕووسیا (كرملن)، رایگەیاند: 17 و 18ـی ئەم مانگە گەڕێكی دیكەی دانووستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان وەفدی ڕووسی و ئۆكرانی بە ئامادەبوونی ئەمریكا بەڕێوە دەچێت.

پیسكوف رایگەیاندووە، دانووستانی ئەمجارە لە شاری جنێفی سویسرا ئەنجام دەدرێت و وەفدی ڕووسی لەلایەن فلادیمیر میدینیسكی ڕاوێژكاری باڵای سەرۆكی ڕووسیاوە سەرۆكایەتی دەكرێت، كە گەورە دانووستانكاری ئەو وڵاتە بوو لە كۆبوونەوەكانی ئیستەنبووڵ كە ئاڵووگۆڕكردنی هەزاران دیلی نێوان هەردوو وڵاتی لێكەوتەوە.

پێشتر دوو گەڕی دانووستان لەنێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا لە 24ـی كانوونی یەكەم و هەروەها 5ـی شوبات لە ئیمارات بەڕێوەچوون.

ماوەی چوار ساڵە جەنگ لە نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا هەڵگیرساوە و نزیكەی 20 لەسەدی خاكی ئەو وڵاتە لەلایەن سوپای ڕووسیاوە داگیركراوە و ئامادە نییە بكشێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ لە هەڕەشەكانی بەردەوامە و بۆ كۆبوونەوەش لەگەڵ پزیشكیان ئامادەیە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ میدیای ئەمریكی سكاڵای یاسایی لەسەر ترەمپ تۆمار دەكەن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆشکی سپی سێ دەزگای میدیایی قەدەغە دەکات و کەیسەکە دەچێتە دادگا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ به‌خێرایی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه‌ واشنتن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: ئەگەری گرژیی چاوەڕواننەکراو هه‌یه‌

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا: ناوەندێکی لۆجستیک و چەند کەشتییەکمان لە ئۆكرانیا کردە ئامانج

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا بە بەهای 2.6 ملیار دۆلار چەكوچۆڵی نوێ بە ئۆكرانیا دەفرۆشێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای ئەمریكا بەهۆی ژیری دەستكردەوە كەوتووەتە نێو هەڵەیەكی شەرمەزاركەرەوە

سەرەتا