14/02/2026 252 جار خوێنراوەتەوە

سبەى پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە و پرسی سەرۆككۆمار لە کارنامەیدا نییە

پەیام

سبەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و لە كارنامەی دانیشتنی ئەنجوومەنەکەدا پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بوونى نییە.

چیا نورى پەیامنێرى پەیام لە بەغداد ڕایگەیاند: سبەینێ 15ـی2ـی2026، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، تاوتوێی پرسی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان و چەند پرسێکی گشتی دەکات.

وتیشى بەهۆى ئەوەى تائێستا پارتى و یەکێتى بە فەرمیی ڕێککەوتنیان لەسەر یەکلاکردنەوەى کاندیدێک بۆ پۆستى سەرۆككۆمار ڕانەگەیاندووە، لەبەرئەوە لە دانیشتنەکەى سبەى پەرلەمانى عێراقدا پرسی سەرۆككۆمار بوونى نییە.

 

باسى لەوەشکرد، پرسى سەرۆک کۆمار گرێدراوى پرسى سەرۆکوەزیرانە و ئەمریکاش لە کاندیدکردنى نورى مالیکى بۆ پرسى سەرۆکوەزیرانى عێراق ناڕازییە، لەبەرئەوە هێشتا ئەو پرسە یەکلانەبووەتەوە بە تایبەت کە لە ناوخۆى عێراقیشدا ناڕەزایی لەبارەى کاندیدکردنەوەى مالیکى بوونى هەیە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. هه‌وڵ بۆ جێبه‌جێ كردنی یاسای خزمەتی سەربازی ده‌درێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سیستانی: له‌دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستوه‌ردان ناكه‌م

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق: پڕۆسه‌ی ئه‌نفال تاوانێكی دڕندانه‌ بوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لایه‌نه‌ شیعییه‌كانی عێراق ناوی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ـیان یه‌كلایی نه‌كردوه‌ته‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێى ناوێکى نوێ بۆ سەرۆكوەزیرانى عێراق دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    گرووپە چەكدارەكان لە عێراق هێرشەکانیان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانى ئەمریكا ڕادەگرن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆڵی پەرلەمانتاران لە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بەرز دەنرخێنێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری نوێ: دروشمی عێراق لە پێش هەمووانەوە دەبێتە بنەمای هەموو سیاسەتەكانم

سەرەتا