14/02/2026 293 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی: کۆبوونەوەکەى شاندى سوری لەگەڵ لایەنى ئەمریکى ئەرێنى بووە

پەیام   

وەزیری دەرەوەی سووریا بە ئامادەبوونی مەزڵوم عەبدی  فەرماندەى (هەسەدە)، لەگەڵ هاوتا ئەمریكییەكەی كۆبووەوە، بە وتەى عەبدی کۆبوونەوەکە ئەرێنى بووە. 

لە پەراوێزی كارەكانی كۆڕبەندی میونیخ بۆ ئاسایش لە ئەڵمانیا، شاندێكی كۆماری سووریا بە سەرۆكایەتی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە، لەگەڵ ماركۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆ بووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا هەر یەك لە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەشدار بوون.

لەو بارەوە ئاژانسی هەواڵی سووریا (سانا) ڕایگەیا: لە كۆبوونەوەكەدا ئەمریكا پاڵپشتی بۆ حكوومەتی سووریا و ڕێككەوتنی ئەمدواییەی لەگەڵ (هەسەدە) دەربڕیوە، هەروەها ستایشی هەوڵەكانی دەوڵەتی سووریای لە شەڕی دژ بە داعش كرد.

لای خۆیەوە و لە وتەیەكیدا دوابەدوای كۆبوونەوەكە، مەزڵوم عەبدی كۆبوونەوەكەی بە "باش" ناو برد و ڕایگەیاند: تاوتوێی پڕۆسەی تێكەڵكردنەوەی هێز و دامەزراوەكان و دۆخی ئێستا و داهاتوو و تایبەتمەندیی گەلی كورد كراوە.

عەبدی وتیشی: لە ئێستادا ئاگربەست لە ڕۆژاوا هەیە و چەند دۆسیەیەكیش هەیە كە هەوڵی چارەسەری دەدەن و لەگەڵ لایەنی ئەورووپی و ئەمریكیش نزیكبوونەوەی ئەرێنی هەیە.

تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكاش لە سووریا وێنەیەكی كۆبووونەوەكەی لە ئێكس داناوە و نووسیوێتی: "وێنەیەك كە شایستەی هەزار وشەیە"، هەروەها دەستەواژەی "دەسپێكێكی نوێ"ی بەكار هێناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ریتانیا پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی ده‌كات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. فڕۆكه‌یه‌ك له‌ ڕێڕه‌وی خۆی لایدا و پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای سێ ڕۆژ له‌ ڕاگیرانی؛ هێرشه‌كانی ڕووسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستیان پێ كرده‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    واشنتن پێشنیازی ڕەوانەکردنی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایش دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قوربانیانی لافاوەكەی نیپاڵ تادێت بەرزدەبێتەوە و هۆشداری بڵاوبوونەوەی پەتاش دەدرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا.. نێردراوانی تایبەتی ترەمپ لەگەڵ زیلینیسكی كۆبوونەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی لایەنگری بۆ ئیسڕائیل كۆمپانیای ئادیداس ڕووبەڕووی بایكۆت دەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی ڕوسیا: دیدارەكەی پوتین و نێردراوەكانی ترەمپ بنیاتنەر بووە

سەرەتا