3 کاتژمێر پێش ئێستا
145 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: وڵاتێک دەیەوێت دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەمریكا تێكبدات
پەیام
ئێران دەڵێت: قەوارەی زایۆنی دەیەوێت دانوستانەكان تێك بدات، بەڵام دەكرێ واشنتۆن بەبێ رەچاوكردنی بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل دانوستان بكات.
عەلی لاریجانی، ئەمیندانی گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند: دانوستانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەكگرتووەكان بەردەوامە و وڵاتانی ناوچەكەش هەوڵی خۆیان بۆ سەركەوتنی گفتوگۆكان دەدەن.
لاریجانی ئاماژەی بەوەش داوە "قەوارەی زایۆنی دەیەوێت دانوستانەكان تێك بدات و لە ناوچەكەدا سەركێشی دەكات". ڕایشیگەیاند: دەكرێت ویلایەتە یەكگرتووەكان هەڵسەنگاندن بۆ بەرژەوەندییەكانی خۆی بكات دوور لە بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل، ئێرانیش لەم ڕووەوە هەماهەنگ دەبێت.
لەبارەی ئەگەری هێرشی ئەمریكا بۆ سەر ئێران لە ئەگەری شكستی دانوستانەكاندا، بەرپرسەكەی ئێران ڕایگەیاندووە: پێموانییە لایەنی بەرانبەر بەدوای جەنگی نوێدا بگەڕێت، بەڵام ئەگەر توندوتیژییمان بەرانبەر بەكار بهێنرێت ئەوا وەڵامی دەدەینەوە، ئێمە داوای شەڕ ناكەین بەڵام ئامادەین.
هەر لەو میانەیەدا، مەجید تەختڕەوانچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران بە مەرجی هەڵگرتنی سزاكان ئامادەیە دانوستان لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی 60% بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە