14/02/2026 435 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی ئازەربایجان: نەتەوە یەكگرتووەكان بەتەواوی ئیفلیج بووە و كاریگەری نەماوە

پەیام  

سەرۆكی ئازەربایجان ڕەخنەی ئاڕاستەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و سیستمی نێودەوڵەتی كرد و دەڵێت: بە تەواوی ئیفلیج بووە.

ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆكی ئازەربایجان لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ڕایگەیاند: ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بەتەواوی ئیفلیج بووە و لەدۆخێكدا نییە ڕێگەی بە بوونی كاریگەری لە هەر مەسەلەیەكدا بدات.

عەلیێڤ وتیشی: تێگەیشتنم هەیە بەرانبەر ویستی زۆرێك لە وڵاتان بۆ پێداچوونەوە بە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان و ئاسایش و كاری دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان، بەڵام هەر سیستمێكی نوێی نێودەوڵەتی دەبێت ئەوە نەبێت كە بەهێز لەسەر حەقە.

لەبارەی ئەو ئەنجومەنە ئاشتییەشەوە كە بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەمریكا دامەزراوە و بەشێك لە چاودێران و وڵاتان بە تێپەڕاندنی نەتەوە یەكگرتووەكانی دەبینن، سەرۆكی ئازەربایجان دەڵێت: یاسای نێودەوڵەتی چیتر متمانەپێكراو نییە و زۆرێك لە وڵاتان گرنگیی پێ نادەن.

وتیشی: تەنیا پشتبەستن بە یاسای نێودەوڵەتی نابێتە هۆی چارەسەربوونی كێشەكانت، دەركەوتنی سیستمێكی نوێی نێودەوڵەتی، یان سیستمێكی نوێی پەیوەندی نێوان وڵاتانیش ماوەیەكە كاری لەسەر دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ میوانداری لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وا بكات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا: ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات ڕووسیا دڵنیا بكاته‌وه‌ی له‌وه‌ی ناتۆ هێرشی ناكاته‌ سه‌ر

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی کۆریای باکوور ئامادە نەبووە لەگەڵ تڕمپ کۆبێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: نابێت ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پەنابەرە موسوڵمانەكانی ڕۆهینگیا لە بەنگلادیش داوای گەڕانەوە بۆ نیشتمان دەكەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گەنجێك بە تۆمەتی ئاگركەوتنەوە كارەساتبارەكەی لۆس ئەنجلۆس دادگایی دەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ شی جین و پوتین لەسەر ڕێگریی ململانێی ئەتۆمیی ڕێك كەوتووین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێچەوانەی ترەمپ، ڤانس خۆی دەپارێزێت لەوەی جەنگی ئێران بەپێویست بزانێت

سەرەتا