13/02/2026 246 جار خوێنراوەتەوە

شەمخانی: توانای مووشەكیی ئێران هێڵی سوورە و دانووستانی لەسەر ناكەین

پەیام 

ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای بەرگریی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: بەرنامەی مو‌وشەكییمان بەشێكی دانەبڕاوە لە دیدگای بەرگری و ستراتیژیی بەرپەرچدانەوە و بە هیچ جۆرێك ناچێتە ناو بازنەی دانوستانە سیاسییەكانەوە.

لە نوێترین لێدوانیدا، عەلی شەمخانی كە هاوكاتە نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران، ڕایگەیاند: توانای مو‌وشەكیی ئێران توخمێكی جێگیرە لە سیستمی بەرگرییماندا، ئێمە ئەم پرسە وەك هێڵی سو‌ور دەبینین و ڕێگە نادەین بكرێتە بابەتی گفتوگۆ لە چوارچێوەی هیچ ڕێككەوتنێكدا.

سەبارەت بە دەستبەكاربو‌ونی وەك ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای بەرگری، شەمخانی ئاماژەی بەوە كرد، كە ئەم هەنگاوە لەم قۆناغە هەستیارەدا پەیامێكی ڕو‌ونی تێدایە، ئەویش "یەكخستنی بڕیاری ستراتیژی و سەربازیی وڵاتە". هەروەها وتیشی: وڵاتانی ناوچەكە ئێستا باشتر تێ دەگەن كە هەر پێكدادانێك هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی گشتی، بۆیە جموجووڵە دیپلۆماسییەكان بەرەو بژاردەی سیاسی و كۆنترۆڵكردنی گرژییەكان دەڕۆن.

لە كۆتاییدا ئەنجوومەنی باڵای بەرگریی ئێران هۆشداری دایە هەر لایەنێك كە بیەوێت وەك ئەو دەڵێت "سەركێشی" بكات، ڕایگەیاند: وەڵامی كۆماری ئیسلامی بۆ هەر هەڵەیەكی لەو شێوەیە، وەڵامێكی یەكلاكەرەوە و گونجاو و وێرانكەر دەبێت. تێچو‌وی هەر هەڵەیەكیش بۆ هێرشبەران زۆر گران دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان: تەنیا ئێران و عومان ڕێڕەوی هورمز ڕێکدەخەنەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی عومان: بەمزووانە ڕێڕەوێکی کاتی لە گەرووی هورمز ده‌كرێته‌وه‌

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای ڕێكه‌وتن، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ ئه‌ركیان چی ده‌بێت؟

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    قه‌ته‌ر: له‌ هه‌وڵه‌كان بۆ نێوه‌ندگیری تاران و واشنتن به‌رده‌وامین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا ناوی سوریای له‌ لیستی وڵاتانی پاڵپشتیكاری تیرۆر ده‌رهێنا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کوەیت بەبڕیارێک ڕێگا دەگرێت لە دەنگدانی ئەو کەسانەی ڕەگەزنامەی دووەمیان کوەیتییە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكیان: ئێران نەك هەر نەڕووخا، بەڵكو جیهانیشی سەرسام كرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ شكاندنی چەقبەستوویی دانوستانەكان، فەرماندەی سوپای پاكستان دەگاتە تاران

سەرەتا