پێش 4 هەفتە 381 جار خوێنراوەتەوە

ئێران وەڵامی ئەمریكا دەداتەوە و هەڕەشەی نقوومكردنی كەشتییەکانیان دەکات

پەیام  

ئێران وەڵامی سەرۆكی ئەمریكا دەداتەوە و هەڕەشەی ژێراوخستنی كەشتییە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە لە ناوچەكە دەكات.

لە وەڵامی لێدوانەكانی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ناردنی كەشتیەكی دیكەی جەنگیی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئیبراهم ڕەزایی، وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەكی لە پەڕلەمانی ئێران ڕایگەیاند: سەرۆكی ئەمریكا باسی لەوە كردووە كەشتی جەنگی فڕۆکەهەڵگری جیڕاڵد فۆرد ڕەوانەی ناوچەكە دەكات.

وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسسەتی دەرەكی لە پەڕلەمانی ئێران نووسیویەتی: پێیان دەڵێین: نیگەران نەبن، پێشتر ئامانجێكمان هەبوو بۆ لەناوبردن، ئێستا دوو ئامانجمان هەیە كە مەبەستی هەر دوو كەشتی ئەبڕاهام لنكۆڵن و جیڕاڵد فۆردە.

ئەو هەڕەشەیەی ئێران لەدوای چەند كاتژمێرێك هات لە بڵاوكراوەیەكی سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس كە وێنەی كەشتیی فڕۆكەهەڵگری جیراڵد فۆردی بڵاو یكردەوە بێ هیچ نووسینێك، ئەوەش دەنگۆی گەورەی لە نێو ناوەندە سیاسییەكان لێ كەوتووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 خولەک پێش ئێستا

    ڕاپۆرتە هەواڵگیرییەکانی ئەمریکا: دەسەڵاتی ئێران سەقامگیرە و مەترسی ڕووخانی لەسەر نییە

  • 18 خولەک پێش ئێستا

    لایەنێکى جەنگەکە ئامارى فەرمی بریندارەکانى ڕاگەیاند

  • 47 خولەک پێش ئێستا

    واشنتن پڕۆسەی گواستنەوەی هەزاران هاووڵاتی خۆی لە ناوچەکە ڕادەگەیەنێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ٢٠ سەرنشینی کەشتییەکی تایلەندی لە کەناراوەکانی عومان ڕزگارکران

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: بانکەکانمان بە ئامانج گیراون و بانکەکان بە ئامانج دەگرین

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران ده‌ مینی بۆ داخستنی گه‌رووی هورمز چاندووه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    راوێژکارێکى حکومەتى ئێران دەنگۆی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی ڕەتدەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند ده‌كات و داوای هاوكاری له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات

سەرەتا