2 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
لوبنان.. گروپیی چهكداریی ئهو وڵاته چهكدانان ڕهت دهكاتهوه
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان چەکدانانی حزبەکەی بە هەموو شێوەیەک ڕەت دەکاتەوە و ئامادەییشی بۆ بەرگری لە ئێران دژی هەر هەڕەشەیەکی ئەمریکا نیشان دا.
لە وتارێکیدا بەبۆنەی "ساڵیادی سەرکردە شەهیدەکانیان" لە جەنگی دژ بە قەوارەی زایۆنی نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، ڕایگەیاند: هەر هەوڵێک بۆ لێسەندنەوەی چەک لە حزبوڵڵا تەنها خزمەت بە قەوارەی زایۆنی دەکات و گەرەترین تاوانە.
هەر لەو میانەیەدا، نەعیم قاسم داوای لە حکومەتی بەیروت کرد ملکەچی ئەو فشارە نێودەوڵەتییانە نەبێت کە لە ڕێگەی کۆمەکی مەرجدارەوە دەیانەوێت سوپای لوبنان دژی موقاوەمە بەکار بهێنن.
ناوبراو جەختی کردەوە کە چەکەکانیان هۆکاری سەرەکیی ڕێگریکردنن لە هێرشەکانی قەوارەی زایۆنی و پارێزەری سەربەخۆیی بڕیاری لوبنانن، داواشی کرد ئەو جوڵە و لێدوانانە ڕابگیرێت کە داوای کرکردنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا دەکەن.
سەبارەت بە ئەگەری دروستبوونی جەنگ، دڵنیایی دا کە حزبوڵڵا بەدوای جەنگەوە نییە، بەڵام ئەگەر ڕوو بدات خۆیان بەدەستەوە نادەن و قەوارەی زایۆنییش دەزانێت ئەنجامەکە لە بەرژەوەندیی ئەو نابێت، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ هەر قوربانییدانێک لەپێناو بەرگریکردن لە ئێران بەرامبەر هەڕەشەکانی ئەمریکا ئامادەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە