2 کاتژمێر پێش ئێستا
68 جار خوێنراوەتەوە
ئۆجهلان: قۆناغی ههڵوهشاندنهوهی پهكهكه كۆتایی هات
پهیام
ڕێبەری زیندانییکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕایگەیاند: قۆناغى یەکەم و هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانى پەکەکە کۆتایى هات و سەرکەوتوو بوو، ئێستا قۆناغى یەکگرتنەوە دەستی پێ کردووە.
میتحەت سانجار، ئەندامی شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) دوای گەڕانەوە لە ئیمڕالی ڕایگەیاند کە عەبدوڵا ئۆجالان لە دیدارەکەدا وتوویەتی: «قۆناغی یەکەم کۆتایی هات. ئەم دیدارە کۆبوونەوەی دەستپێکی یەکگرتنەوەیە.
سانجار دەربارەی دیدارەکە ڕایگەیاند: «کۆبوونەوەکە نزیکەی 3 کاتژمێری خایاند، کۆبوونەوەیەکی گرنگ بوو تێیدا ئۆجالان وتی: “ئەم کۆبوونەوەیە چوونە ناو تێکەڵبوونی دیموکراتیکە قۆناغى یەکەم کۆتایی هاتووە، کە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و دانانی چەک بوو کە بڕیارێکی ستراتیژییە و ئێمە لە قۆناغی یەکەمدا بۆ ئەم مەبەستە هەنگاوی گرنگمان نا، ئێستاش چووینەتە ناو قۆناغی دووەم و لەسەر لایەنی تێکەڵبوون کە گرنگترین بابەتی ئەم قۆناغی دووەمەیە گفتوگۆ دەکەین. ئێمە ئەمە لەگەڵ ئێوەدا تاوتوێ دەکەین”.
بەپێی قسەکانی بەرپرسەکەى دەمپارتی، ئۆجەلان ئاماژەى بە تورکیا و سووریا کردووە و ڕایگەیاندووە: هەردوو وڵات پێکەوە گرێ دراون، گفتوگۆ و دیالۆگیش تاکە ڕێگەیە کە پێویستە لە قۆناغى دووەمدا پەیڕەو بکرێت. ئەگەرنا ناوچەکە بەرەو «لێواری هەڵدێر» کێش دەکرێت و "هێزەکانی دەرەوەش دەتوانن پرۆسەکە تێک بدەن" ئەمەش وێرانکارى لە ناوچەکەدا دروست دەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە