2 کاتژمێر پێش ئێستا
64 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: هێشتا نهگهیشتووین بهڕێككهوتن
پهیام
وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران ڕایدەگەیەنێت: تا ئێستا لەسەر هیچ وردەکارییەک لەگەڵ ئەمریکا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن و ئەوەى دەوترێت ناڕاستە.
ئیسماعیل بەقائی ڕایگەیاندووە، هەڵگرتنی گەمارۆکان لەسەر ئێران بەشێکە لە بەرژەوەندییەکانى ئێران، تا ئێستاش لەبارەى ڕێژە و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم و بڕەکەی و وردەکارییەکانی دیکەوە نەگەیشتووینەتە ڕێککەوتن. ئەوەشی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەوبارەوە بڵاو دەکرێنەوە دەنگۆ و ناڕاستن.
وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران دەڵێت: وردەکارییەکانى دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لە میدیاکان بڵاو ناکەینەوە بەڵکو لە هۆڵى دانوستانەکان باسی دەکەین.
ئیسماعیل بەقائی ڕاشیگەیاندووە: چوارچێوەى هەڵوێستەکانمان زۆر ڕوونە، ئێران پابەندە بە ڕێککەوتننامەى قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی، ئەرک و مافەکانیشی لەو بارەیەوە ەسەند کردووە. یەکێک لە بڕگەکانى ڕێککەوتننامەکەش بەکارهێنانى وزەى ئەتۆمییە بۆ مەبەستی ئاشتی. پیتاندنی یۆرانیۆمیش بەشێکە لەو پرۆسەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە