2 کاتژمێر پێش ئێستا
64 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: ئاسانكاری له دادگـاییكردنی خۆپیشاندهران ناكهین
پهیام
سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریى ئێران توندوتیژییەکانی ئەمدواییەی ولاتەکەی بە هاوشێوەى هەوڵى کودەتا ناو دەبات و ڕایشیدەگەیەنێت: هەموو ئەوانەى لە خۆپیشاندانەکان تێوەگلاون بەبێ ئاسانکارى دادگایى دەکرێن.
لە دیدارێکیدا لەگەڵ دادوەرانی پارێزگاى ئەسفەهان، غولام حسێن موحسینی ئاژەیی، بە ئاماژەدان بۆ خۆپیشاندانەکانى ئەمدواییەی ئێران ڕایگەیاند: پێویستە لەسەر هەموو دامەزراوەکان و بەرپرسان بە باشی لەوە تێ بگەن، ئاژاوە و توندوتیژییەکان ماوەی ڕابردوو هاوشێوەى هەوڵى کودەتا بوون و دەستی دەرەکی و ئاژاوەیان لە پشتەوە بوو.
سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریى ئێران ئاماژەى بەوە داوە "پێویستە جیاکاری بکرێت لەنێوان ئەو کەسانەى ئاژاوەچیى سەرەکی بوون لەگەڵ ئەوانەى بەنەزانى، یان کاردانەوە خۆپیشاندانیان کرد". وتیشی: تەنانەت لەگەڵ ئەوانەشی بە بێ زانیاری ڕژانە سەر شەقام و تاوانیان کرد پێویستە لەگەڵیان یەکلاکەرەوە و توند بین، بەڵام لە چوارچێوەى یاسا و دادپەروەرییدا.
هیچ جۆرە ئاسانکارییەک بۆ سەرکردەکانى کردە توندوتیژییەکان ناکرێت، پێویستە دادوەران تا ئەوپەڕی توندی و یەکلاکەرەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکەن و سزایان بدەن، لە هەر جۆرە ئاسانکارییەکیش دوور بکەونەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە