2 کاتژمێر پێش ئێستا 103 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: بەرانبەر بە هەڕەشەكان خۆ بە دەستەوە نادەین

پەیام 

وەزیری دەرەوەی ئێران خۆبەدەستەوەدانی وڵاتەكەی بۆ هەڕەشەكانی ئەمریكا ڕەتدەكاتەوە و ڕایشیگەیاند: بە دەستپێشخەرییەكەوە بۆ دانوستانەكان هاتووە.

ئەمڕۆ دو‌وشەممە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە شاری جنێفی سویسرا ڕایگەیاند: ئێران لە میانی دانوستانەكاندا خۆبەدەستەوەدان بۆ هەڕەشەكانی ئەمریكا ڕەتدەكاتەوە.

لە نووسینێكدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، عەباس عەراقچی ئاماژەی بەوەش كرد كە بە چەند دەسپێشخەرییەكەوە بۆ جنێف هاتو‌وە بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی ئەتۆمی دادپەروەرانە و هاوسەنگ.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئامانجی گەشتەكەشی لە گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی گـــــشتگیر كە بەرژەوەندییەكانی ئێران و هاوسەنگی نێودەوڵەتی بپارێزێت ڕاگەیاند.

هەر لەو میانەیەدا و بەر لە دانوستانەكانی تیمی وڵاتەكەی و ئەمریكا، عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ڕافایێل گڕۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی كۆبووەوە.

پێشتر و بەر لە كۆبوونەوەكە، عەراقچی لەبارەی كۆبو‌ونەوەكەی لەگەڵ گرۆسی نووسیبووی: گفتوگۆی چەند پرسێكی هونەری و تەكنیكی ورد دەكەین. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بەرانبەر بە هەڕەشەكان خۆ بە دەستەوە نادەین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وڵاتێک دەیەوێت دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەمریكا تێكبدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا بۆ هێرشێكی سەربازیی درێژخایەن دژی ئێران ئامادەكاری دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران وەڵامی ئەمریكا دەداتەوە و هەڕەشەی نقوومكردنی كەشتییەکانیان دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    شەمخانی: توانای مووشەكیی ئێران هێڵی سوورە و دانووستانی لەسەر ناكەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە كاتی خۆپیشاندانەكاندا، ئەمریكا هەزاران ئامێری ئینتەرنێتی گەیاندووەتە ئێران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجومەنی ئاسایش پێشوازی لە ڕێككەوتنەکەی دیمەشق و هەسەدە دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران: دوژمنان ڕێگەكانی ڕێككەوتنیان لە بەردەمماندا داخستووە

سەرەتا