1 کاتژمێر پێش ئێستا
74 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا چاوهڕێی پێشنیازی نووسراوی ئێرانه
پهیام
بڕیارە كۆماری ئیسلامیی ئێران پێشنیازێكی نووسراو سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەماریکا پێشكەش بكات.
ئەمەش وەك ئەنجامی ئەو دانوستانە ناڕاستەوخۆیانەی ڕۆژی سێشەممە لە جنێف لە نێوان نێردراوانی ئەمریكا، ستیڤ ویتكۆف و جارید كۆشنەر، لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوەچوو، كە ئامانج لێی كۆنترۆڵكردنی ئاڵۆزییە پەرەسەندووەكانی نێوان هەردوو وڵاتە.
بەپێی زانیارییەكانی بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خستنەڕووی ئەو پێشنیازە بۆ وەڵامدانەوەی نیگەرانییەكانی واشنتۆن، لە كاتێكدا ئەمریكا داوا دەكات ئێران دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەكەی بێت و تاران-یش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نادات.
هاوكات لەگەڵ ئەم هەوڵە دیپلۆماسییانە، ڕاوێژكارانی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا لە ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی كۆشكی سپی كۆبوونەتەوە بۆ تاوتوێكردنی دۆسێی ئێران و جەختیان لەوە كردووەتەوە كە پێویستە تاوەكو ناوەڕاستی مانگی ئازاری داهاتوو بڵاوەپێكردنی تەواوی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا كۆتایی بێت،
هەروەها بڕیارە ماركۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە ٢٨ی شوبات لە ئیسرائیل لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیران كۆببێتەوە بۆ تاوتوێكردنی پێشهاتەكان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە