2 کاتژمێر پێش ئێستا
76 جار خوێنراوەتەوە
کۆریای باشوور سیستمێکی نوێی موشەکیی فرەلولەی نمایش کرد
پهیام
کۆریای باکوور سیستمێکی نوێی موشەکی ئاشکراکراکرد کە خاوەنی ژمارەیەک لولەی موشەکهاوێژی جیاوازە و کە موشەکەکان توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمیان هەیە، ئەمەش پەرەسەندنێکی نوێیە لەدژی کۆریای باشوور.
کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، بە شێوەیەکی مەیدانی سەرپەرشتی مەراسیمی ناساندنی ئەم سیستمە نوێیەی کرد کە تیرەکەی 600 ملمە و بە "بێوێنە لە جیهاندا" وەسفی کرد، ئون ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم چەکە بۆ ئەنجامدانی "هێرشی تایبەت" و ڕاپەڕاندنی ئەرکە ستراتیژییەکان گونجاوە. هاوکات ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور ڕایگەیاند کە ئەم سیستمە نوێیە توانای بەرپەرچدانەوەی ستراتیژی پیۆنگ یانگ لە ململانێ هەرێمییەکاندا بەهێزتر دەکات.
ئەم نمایشە سەربازییە لە چوارچێوەی زنجیرە تاقیکردنەوە و پڕچەککردنە بەردەوامەکانی کۆریای باکووردایە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەنجامی داون. ئەمەش لە کاتێکدایە کە سیئۆل و واشنتۆن بەردەوام هۆشداری دەدەن لە دەرهاویشتە مەترسیدارەکانی پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی ئەو وڵاتە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە