20/02/2026 350 جار خوێنراوەتەوە

بەریتانیا داوایەکی ئەمریكای لەبارەى هێرشکردنەسەر ئێران ڕەتکردەوە

پەیام

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا داوایەكی دۆناڵد ترەمپی ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند: ڕێگە نادات لە بەریتانیاوە هێرش بكرێتە سەر ئێران.

ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاوی كردووەتەوە، كیەر ستارمەر، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا داوایەكی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكای ڕەت كردووەتەوە كە داوای كردبوو ڕێگە بدرێت فڕۆكەكانی واشنتۆن لەكاتی هێرشكردنە سەر ئێراندا بنكە سەربازییەكانی بەریتانیا بەكاربهێنن.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، ستارمەر بە ترەمپی وتووە: ئەم هەنگاوە پێشێلكاریی یاسای نێودەوڵەتییە.

ڕۆژنامەی تایمز ئەوەشی وتووە، ڕەتكردنەوەی سەرۆكوەزیرانەكەی لەندەن بۆ داواكەی ئەمریكا، بنكەی سەربازیی فیرفۆردی بەریتانی دەگرێتەوە، تەنانەت ئەو بەشانەی بنكەی سەربازیی دیێگۆ گارسیا دەگرێتەوە كە لە زەریای هیندییە و لەنێوان لەندەن و واشنتۆندا هاوبەشە.

بەپێی ڕاپۆرتەكان، ڕەتكردنەوەكەی بەریتانیا پەیوەندیی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەمریكا بەرەو گرژی دەبات، ترەمیش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكەی خۆی ڕایگەیاندووە: ئەگەر ئێران ڕێككەوتن پەسەند نەكات ئەوا پێویستە ئەمریكا بنكە سەربازییەكان بەكاربهێنێت بۆ ڕێگرتن لە هەر ئەگەرێكی هێرشی چاوەڕوانكراوی ئێران كە زۆر مەترسیدار دەبێت و بەریتانیا و وڵاتانی دیكەی هاوپەیمانیش دەكاتە ئامانج.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ بۆ 39یەمینجار ڕێككەوتنی ڕاگەیاند و تائێستاش بە فەرمی هیچ نەکراوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سزای 30 ساڵ زیندانی بۆ سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور دەركرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پاكستان: شه‌وی ڕابردوو سه‌ره‌ڕای هێرشه‌كان؛ دانوستانه‌كان به‌رده‌وامبوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه‌ و قورسه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی پێشووی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی: جه‌نگی ئێران ملیۆنان كه‌س له‌ جیهاندا ڕووبه‌ڕووی برسێتییه‌كی كاره‌ساتبار ده‌كاته‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: تا سێ ڕۆژی داهاتوو ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ ئێران نزیكین لە ڕێككەوتن بەڵام پارە بلۆكراوەكانیان ئازاد ناكەم

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئەلبانیا.. ناڕەزایەتییەكان لە دژی پڕۆژە گەشتیارییەكەی کچەکەى ترەمپ بەردەوامە

سەرەتا