2 کاتژمێر پێش ئێستا
34 جار خوێنراوەتەوە
وێنەی ترەمپ لەسەر باڵەخانەی وەزارەتی دادی ئەمریكا هەڵواسرا
پەیام
لە هەنگاوێكی نوێدا بۆ سەپاندنی ناسنامەی سیاسی، وێنەیەكی دۆناڵد ترەمپ لەسەر وەزارەتی داد هەڵواسرا و ناوی چەندین دامەزراوەی فیدراڵی بۆ ناوی ئەو گۆڕدرا لە واشنتن.
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكان بۆ سەپاندنی ناسنامەی سیاسیی دۆناڵد ترەمپ بەسەر دامەزراوە فیدراڵییەكاندا، لە واشنتنی پایتەخت وێنەیەكی گەورەی ناوبراو لەسەر باڵەخانەی وەزارەتی دادی ئەمریكا هەڵواسرا.
وێنەکە ڕەنگێكی شینی هەیە و دروشمی "بۆ ئەوەی ئەمریكا دیسانەوە ئارام بكەینەوە" لەسەر نووسراوە.
ترەمپ لە دوای گەڕانەوەی بۆ كۆشكی سپی، كار دەكات بۆ چەسپاندنی دیدگای سیاسی خۆی لە ڕێگەی گۆڕینی ناوی چەندین دامەزراوەی گرنگ و دانانی بەرپرسانی دڵسۆز بۆ بەرنامەكانی.
پێشتر وێنەی ترەمپ لەسەر باڵەخانەكانی وەزارەتی كار و كشتوكاڵیش هەڵواسرابوون، هەروەها ناوی "سەنتەری جۆن ئێف كەنەدی" بۆ "هونەرە نمایشییەكان" گۆڕدراوە.
لە هەنگاوێكی دیكەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ناوی "پەیمانگای ئاشتی ئەمریكا"ی گۆڕی بۆ "پەیمانگای دۆناڵد جەی ترەمپ بۆ ئاشتی" و ڕایگەیاند كە ئەم ناوە نوێیە وەك ڕێزێكە بۆ "گەورەترین ڕێككەوتنكار لە مێژووی نەتەوەكەماندا".
ئەمە و تائێستا وەزارەتی داد هیچ لێدوانێكی فەرمی لەسەر هەڵواسینی ئەو وێنە نوێیە نەداوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە