2 کاتژمێر پێش ئێستا
36 جار خوێنراوەتەوە
كه‌شناسێک پێشبینى هاتنی شەپۆلێکی سەرما و به‌فربارین ده‌كات
پەیام
شاره‌زایه‌كی بوارى كه‌شناسی پێشبینى دەکات شەپۆلێکی
سەرما و به‌فر بارین لە کۆتایی ئەم مانگەدا ڕوو لە هەرێمى کوردستان بکات.
پشتیوان پێنجوێنی، شاره‌زای بوارى كه‌شناسی له
راگه‌یه‌ندراوێكدا پێشبینى کردووە ڕۆژى 26ی ئه‌م مانگه تاوەکو دووى ئادار شه‌پۆلێکی
سه‌رمای به‌هێز رووبکاتە ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژەى بەوەشکردووە "ئه‌گه‌ری به‌فربارین
به‌هێزه بۆ زۆربه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كان و ناو قه‌زای پێنجوێن و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری
و سه‌نته‌ری شاری سلێمانی".
چه‌ند رۆژێكە كه‌شێكی به‌هاره له ناوچه‌كانی
هه‌رێمی كوردستان دروستبووه و پلەکانى گەرما ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردووە، بەجۆرێک پلەى گەرما لە گەرمیان بۆ 24 پلە بەرزبووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە