2 کاتژمێر پێش ئێستا 114 جار خوێنراوەتەوە

قۆناغی یاسادانان بۆ پرۆسەی ئاشتی لە پەرلەمانی توركیا دەستپێدەكات

پەیام

دوای مانگی ڕەمەزان قۆناغی یاسادانان بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە پەڕلەمانی توركیا دەخرێتە بەرنامەی كارەوە و ڕاپۆرتی كۆمسیۆنە تایبەتمەندەكە تاوتوێ دەكرێت.

نوعمان كورتوڵموش سەرۆكی پەرلەمانی توركیا لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ نوێنەرانی میدیاكان و سەرنووسەری ئاژانسەكانی هەواڵ ڕایگەیاند: لەو باوەڕەدام دوای قۆناغی ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی كۆمیسیۆنی هاوپشتی نەتەوەیی، برایەتی و دیموكراسی كە مەبەستی ئەو لیژنەیەیە بۆ پرۆسەی ئاشتی لە پەرلەمانی توركیا پێكهێنراوە، پێویستە قۆناغی یاسادانان بخرێتە بەرنامەی كارەوە.

لەبارەی ڕاپۆرتی كۆمیسیۆنە تایبەتەكەی پڕۆسەی ئاشتییەوە، كورتوڵموش وتی: پێویستە دوای ڕەمەزان قۆناغی یاسادانان بخرێتە بەرنامەی كارەوە.

سەرۆكی پەڕلەمانی توركیا ئاماژەی بەوەش كرد "چرایەكی ڕووناكی ژیانمان بۆ توركیا داگیرساند، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە كە هەموو شتێك تەواو بووە، بەڵكوو پێویستی بە كاری چڕ هەیە".

لەبارەی گۆڕینی دەستوریشەوە ئەو وتی: یەكێك لەو بنەمایانەی ڕێككەوتنى لەسەری كراوە ئەوەیە دەستووری كودەتای 12ی ئەیلوول ناتەواوە، هیوادارم لەم بارەشەوە كۆدەنگییەك دروست بێت.

هاوكات  لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسانیشدا، كورتوڵموش هەموو دەنگۆیەك سەبارەت بە ئەنجامدانی "چاكسازی دەستووریی نهێنی" ڕەت كردەوە و بە ناپراكتیكی وەسف كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    قۆناغی یاسادانان بۆ پرۆسەی ئاشتی لە پەرلەمانی توركیا دەستپێدەكات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری قوربانییانی كەرتی غـ.ەززە لە 244 هەزار شەهید و بریندار نزیكدەبێتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزی ئەمریكا: ئـ.یسڕائیل دەست بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێت، قبووڵكراوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا ڕێكاری پێدانی ڕەگەزنامە بۆ ئەو كوردانەى لێى بێبەشبوون دەستپێدەكات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لێدوانەکەى ترەمپ لەبارەى زۆرى ژمارەى کوژراوانى خۆپیشاندانەکان ڕەتدەکاتەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسانى ئەمریکا: پلانی هێرش بۆ سەر ئێران ئامادەیە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی جموجۆڵە سەربازییەكانی ئەمریکاوە، ئێران جوڵەی هاوشێوەی دەستپێكردووە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا لە سزاوە تا جەنگی لەگەڵمان تاقیکردووەتەوە، بەڵام ئەنجامى نەبو‌وە

سەرەتا