2 کاتژمێر پێش ئێستا 72 جار خوێنراوەتەوە

لوبنان.. قوربانییانی زنجیرە هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ نزیكەی 40 كوژراو و بریندار بەرزبووەوە

پەیام

ئاماری قوربانییانی هێرشەكەی سوپای زایۆنی بۆ سەر لوبنان بۆ 14 كوژراو و 24 بریندار بەرز بووەوە.

بەپێی نوێترین ئامار كە وەزارەتی تەندروستیی لوبنان بڵاویكردووەتەوە "لە هێرشەكەی دوێنێ، هەینی سوپای قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی لوبنان 14 كەس كوژراو و 24ی دیكەیش بریندار بوون كە سێ منداڵیان لە نێودایە".

دوێنێ هەینی، سوپای زایۆنی زنجیرەیەك هێرشێكی ئاسمانیی كردە سەر چەند ناوچەیەكی نیشتەجێبوون لە قەزای بەعلبەكلە ناوچەی بیقاعی ڕۆژهەڵاتی لوبنان.

لای خۆیەوە مەلحەم مەكحەل، سەرۆكی شارەوانی "عەلی ئەلنەهری" هێرشەكانی بە "دەستدرێژییەكی دڕندانە" وەسف كرد كە ڕێك دوای ماوەیەكی كورت لە بەربانگ ئەنجام دراون، كاتێك خەڵكی لە ماڵەكانیاندا بوون. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، كە زیانێكی زۆر بە یەكە نیشتەجێبوونەكان گەیشتووە و داوای لە حكومەت كرد بەرپرسیارێتی پاراستنی هاوڵاتیان لە ئەستۆ بگرێت.

لای خۆیەوە حیزبوڵڵای لوبنان مەڕاسیمی بەخاكسپاردنی بۆ هەشت ئەندامی خۆی ئەنجام دا كە یەكێكیان سەركردەیەكی مەیدانییە بە ناوی حسێن محەممەد یاغی و لەو هێرشانەی دوێنێی سوپای زایۆنی بۆ سەر لوبنان كوژراون.

سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە مانگی 11ی ساڵی 2024ـەوە، بەڵام قەوارەی زایۆنی ناوبەناو لە هێرشەكانی بۆ سەر لوبنان بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوبنان.. قوربانییانی زنجیرە هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ نزیكەی 40 كوژراو و بریندار بەرزبووەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    قۆناغی یاسادانان بۆ پرۆسەی ئاشتی لە پەرلەمانی توركیا دەستپێدەكات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری قوربانییانی كەرتی غـ.ەززە لە 244 هەزار شەهید و بریندار نزیكدەبێتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزی ئەمریكا: ئـ.یسڕائیل دەست بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێت، قبووڵكراوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا ڕێكاری پێدانی ڕەگەزنامە بۆ ئەو كوردانەى لێى بێبەشبوون دەستپێدەكات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لێدوانەکەى ترەمپ لەبارەى زۆرى ژمارەى کوژراوانى خۆپیشاندانەکان ڕەتدەکاتەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسانى ئەمریکا: پلانی هێرش بۆ سەر ئێران ئامادەیە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی جموجۆڵە سەربازییەكانی ئەمریکاوە، ئێران جوڵەی هاوشێوەی دەستپێكردووە

سەرەتا