1 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
هەزاران مسوڵمان لە گۆڕەپانێكی نیویۆرك نوێژی تەراویحیان بەكۆمەڵ ئەنجامدا
پەیام
لە شاری نیویۆركی ئەمریكا هەزاران مسوڵمان بە كۆمەڵ نوێژی تەراویحیان ئەنجام دا و جەختیان لە پێكەوەژیان و ئاشتی كردەوە.
لە چالاكییەكی ئاینیی بەرچاودا كە لەلایەن گرووپی بانگەوازی مەیدانی (وەی ئۆف لایف ئێی كیو) ڕێك خرابوو، مسوڵمانانی شاری نیویۆرك، لە نێو جەرگەی گۆڕەپانی "تایمز سكوێر" نوێژی تەراوێحیان بە كۆمەڵ ئەنجام دا كە لە ساڵی 2022ەوە لەلایەن هەمان ڕێكخراوەوە چالاكییەكە بەردەوامە.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی ڕێكخەران لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئەم چالاكییە بۆ یەك شەو لە مانگی ڕەمەزاندا ساز كراوە كە تێیدا دەنگی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز لە تەواوی گۆڕەپانەكەدا دەنگی دایەوە و ژەمی بەربانگی بەخۆڕاییش بۆ هەموو بەشداربووان دابینكرا.
چێشتخانەی (دابەرس چیكن ئاند ڕیبس) كە مێژوویەكی 28 ساڵەی لە پێشكەشكردنی خواردنی حەڵاڵ لە نیویۆرك هەیە، لەگەڵ ڕێكخراوی خێرخوازیی (درۆپلێتس ئۆف مێرسی یوئێس ئەی) لە دابینكردنی ژەمەكان و سەرپەرشتیكردنی چالاكییەكە هاوكار بوون.
ئەم كۆبوونەوەیە لە كاتژمێر 5ی ئێوارە تا 9ی شەو لە ناوچەی نێوان شەقامەكانی 46 و 47ی برودوەی بەڕێوە چوو. بەشداربووان كە لە تەمەن و ڕەگەزی جیاواز بوون، وێنە و ڤیدیۆی ئەم ساتە پڕ بایەخەیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كردەوە و خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم یەكگرتووییە دەربڕی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە