2 کاتژمێر پێش ئێستا 104 جار خوێنراوەتەوە

بەپێى بەڵگەنامەکان ئیسرائیل سیستەمی ئەمنیی بۆ شوقەیەكی ئیپستین دابینكردووە

پەیام

بەڵگەنامە دزەپێكراوەكان ئاشكرایان كردووە قەوارەی زایۆنی لە ساڵی 2016وە سیستەمی ئەمنیی بۆ شوقەیەكی جێفری ئیپستاین لە مانهاتن دابینكردووە، كە ئیهود باراك بەكاریهێناوە، ئەمەش گومانی لەسەر پەیوەندییە هەواڵگرییەكان و موڵكەكانی ئیپستاین دروستكردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەكان كە پشت بە ئیمەیڵ و بەڵگەنامەی دزەپێكراوی وەزارەتی دادی ئەمریكا دەبەستن، قەوارەی زایۆنی بەشداریی كردووە لە دامەزراندن و بەڕێوەبردنی سیستەمێكی ئەمنی لە شوقەیەكی شاری نیویۆرك، كە خاوەندارێتییەكەی بۆ جێفری ئیپستاین، ملیاردێری ئەمریكیی سزادراو بە تاوانی سێكسی دەگەڕێتەوە و ئیهود باراك سەرۆكی پێشووی قەوارەكە بەشێوەیەكی بەردەوام بەكاری هێناوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان لە سەرەتای ساڵی 2016ـەوە دەسەڵاتدارانی قەوارەی زایۆنی بە ڕەزامەندیی خودی ئیپستاین، ئامێری ئاگاداركردنەوە و كامێرای چاودێری و هەستەوەریان لەو شوقەیە داناوە كە دەكەوێتە شەقامی 66ی ڕۆژهەڵاتی مانهاتن، هەروەها بەرپرسانی نوێنەرایەتیی قەوارەی زایۆنی لە نەتەوە یەكگرتووەكان بەردەوام لەگەڵ تیمەكەی ئیپستاین لە پەیوەندیی ڕێكخستنی ئەمنیدا بوون.

ئەم ئاشكراكردنە پرسیاری جددی لەسەر پەیوەندیی نێوان دامەزراوە فەرمییەكانی قەوارەی زایۆنی و موڵكەكانی ئیپستاین دروستكردووە.

لە كاردانەوەیەكیشدا بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی ڕەتیكردەوە چالاكییەكانی ئیپستاین پەیوەندییان بە كاری دەوڵەت یان هەواڵگرییەوە هەبێت و پەیوەندییەكەی بە كەسی وەسفكرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 30 خولەک پێش ئێستا

    بەریتانیا داوایەکی ئەمریكای لەبارەى هێرشکردنەسەر ئێران ڕەتکردەوە

  • 49 خولەک پێش ئێستا

    وێنەی ترەمپ لەسەر باڵەخانەی وەزارەتی دادی ئەمریكا هەڵواسرا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەپێى بەڵگەنامەکان ئیسرائیل سیستەمی ئەمنیی بۆ شوقەیەكی ئیپستین دابینكردووە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پلانی تڕەمپ بۆ دروستكردنی بنكەیەكی سەربازی لە غـ.ەززە ئاشكرا دەکرێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکى ئەمریکا 10 ڕۆژ مۆڵەت بە ئێران بۆ ڕێككەوتن دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسى بەریتانیا: مانگانە هەزاران کەس بەهۆى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەستگیر دەکەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ لە ئامادەباشیی سوپا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ئاگادار کراوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کۆریای باشوور سیستمێکی نوێی موشەکیی فرەلولەی نمایش کرد

سەرەتا