2 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و بەپەلە ئەنجام دەدات
پەیام
بڕیارە پێنجشەممەی داهاتوو، ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و بەپەلە ساز بکات، ئەم کۆبوونەوەیە تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی بڕیارەکانی ئەم دواییەی قەوارەى زایۆنی سەبارەت بە فراوانکردنی نیشتەجێبوون و لکاندنی زەوییەکانی کەناری ڕۆژاوا.
کۆبوونەوەکە لەسەر داوای دەوڵەتی فەلەستین ڕێکخراوە بۆ هەماهەنگیکردنی هەڵوێستەکان و دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ وەستاندنی هەوڵەکانی سوپاى زایۆنی بۆ گۆڕینی باری یاسایی، سیاسی و دیموگرافیی خاکە داگیرکراوەکانە.
لەگەڵ ئەوەشدا ڕێکخراوەکە دەڵێت ئەم هەنگاوانەی قەوارەى زایۆنی دەبنە هۆی لەناوبردنی هەموو هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی پرەنسیپی چارەسەری دوو دەوڵەت.
لە ٨ی شوباتدا، حکومەتی زایۆنی زنجیرەیەک بڕیاری بۆ گۆڕینی واقیعی یاسایی و شارستانی لە کەناری ڕۆژئاوا دەرکرد، لەوانە: دەستپێکردنی ڕێکارەکانی لکاندنی زەوییەکان لەژێر ناوی "مولکی دەوڵەت" و هەوڵدان بۆ سەپاندنی سەروەریی تەواو بەسەر ئەو ناوچانەدا.
ئەم بڕیارانە شەپۆلێکی ناڕەزایەتی بەرفراوانی لەسەر ئاستی عەرەبی و فەلەستینی لێکەوتووەتەوە. وڵاتانی عەرەبی هۆشداری دەدەن کە ئەم هەنگاوانە ڕێگە خۆشکەرن بۆ لکاندنی فعلیی خاکەکە و هەموو دەرفەتێکی گەیشتن بە ڕێککەوتنی سیاسی دادپەروەرانە لەناو دەبەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە