2 کاتژمێر پێش ئێستا
84 جار خوێنراوەتەوە
وەزیرێكی ئـ.یسرائیل: غـ.ەززە داگیردەكەین و جوولەکەکانیشى بۆ دەگەڕێنینەوە
پەیام
وەزیری دارایی قەوارەی زایۆنی دەڵێت: كەرتی غەززە داگیر دەكەین و كۆمەڵگەی جوولەكەنشینی تێدا دروست دەكەین.
بەتسلئیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی لە حكومەتی قەوارەی زایۆنی، لە لێدوانێكی ئاگریندا ڕایگەیاند، تاكە ڕێگە بۆ دابینكردنی ئاسایش بۆ دانیشتووانی باشووری قەوارە داگیركەرەكە، سەپاندنی دەسەڵاتی سەربازیی هەمیشەیی و گەڕانەوەی جوولەكەكانە بۆ كەرتی غەززە.
بۆ ئەو مەبەستەش سوپاكەیان بەتەواوی غەززە كۆنترۆڵ دەكاتەوە و دەست دەكەن بە دروستكردنی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لەناو چەقی كەرتەكەدا.
سمۆتریچ ئاماژەی بەوەش دا، دەبێت كار بۆ "كەمكردنەوەی ژمارەی دانیشتووانی عەرەب" لە غەززە بكرێت. ئەو دەڵێت: دەبێت هانی كۆچكردنی عەرەبەكان بدەین چونكە ئەگەر جوولەكە لە غەززە نەبێت تیرۆر كۆتایی نایەت.
لە بەرانبەردا، بزووتنەوەی حەماس و لایەنە فەڵەستینییەكان ئەم لێدوانانەیان بە "دانپێدانانی قەوارەی داگیركەر بە پاكتاوی ڕەگەزی"ی فەڵەستینییەكان ناو برد و ڕایانگەیاند: داگیركەر دەیەوێت خاكی فەڵەستین بەتەواوی قوت بدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە