1 کاتژمێر پێش ئێستا
74 جار خوێنراوەتەوە
شا عەبدوڵڵا: ئوردن ڕێگە بە پێشێلکردنی کایەی ئاسمانی وڵاتەکەی نادات
شای ئوردن شا عەبدوڵڵای دووهەم وێڕای ئاماژەکردن بە پرسی ئێران ڕایگەیاند، ئوردن ڕێگە بە پێشێلکردنی کایەی ئاسمانی وڵاتەکەی نادات.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی کۆشکی شاهانەی ئوردن، شا عەبدوڵڵا لە کۆشکی حوسێن پێشوازی لە کۆمەڵە ڕۆژنامەنووسێک کردووە و لە دیدارەکەدا هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی ناخۆیی و هەرێمی کردووە.
شای ئوردن ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی کە هەوڵدایە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ وڵاتانی دۆست وەک دەرفەتێک بقۆزێتەوە بۆ وەبەرهێنان و پرسی ئابووری و لەم ئاراستەیەدا ئامانجیانە دەرگای بازارەکانی بە ڕووی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بکەنەوە.
شا عەبدوڵڵا وێرای ئاماژە بە پرسەکانی پەیوەندیدار بە ئێران ڕایگەیاند کە گفتوگۆ و ڕێگەچارەی سیاسی تاکە ڕێگەی کەمکردنەوەی گرژییەکانە لە ناوچەکەدا.
وتیشی: "ئوردن ڕێگە نادات کە کایەی ئاسمانی وڵاتەکەی پێشێل بکرێت و ببێتە گۆڕەپانی جەنگ. ئاسایشی ئوردن و هاووڵاتیانی گرنگییەکەی تایبەتی هەیە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە