2 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
ڕووسیا: ئهگهر ئهم ههنگاوه بنرێت چهكی ئهتۆمی بهكاردههێنین
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا، دیمیتری مێدڤێدیڤ ئاماژهی بهوه كرد ئەگەر بەریتانیا و فەڕەنسا بۆمبی ئەتۆمی بدەن بە ئۆکرانیا، ئەوا چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنن.
لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، مێدڤێدیڤ هەڵسەنگاندنی بۆ ئەگەری پێدانی بۆمبی ئەتۆمی لەلایەن بەریتانیا و فەڕەنساوە بە ئۆکرانیا کرد.
مێدڤێدیڤ باسی لهوه کرد پێدانی چەکی ئەتۆمی بە وڵاتێک كه له جهنگدایه، دۆخەکە له ڕهگهوه دەگۆڕێت و، ڕایگهیاند: "ئەگەر شتێکی وا ڕووبدات، ڕووسیا ناچار دەبێت هەموو جۆرە چەکێک دژی ئەو ئامانجانەی لە ئۆکرانیا هەڕەشە دروست دەکەن بەکاربهێنێت، لەوانەش چەکی ئەتۆمی ناستراتیجی. لە کاتی پێویستیشدا چەکی ئەتۆمی دژی ئەو وڵاتە دابینکەرانەش بەکاردەهێنرێت کە لە جەنگی ئەتۆمیدا لەگەڵ ڕووسیا بەشدارن. با هیچ گومانێک لەمەدا نەبێت، ڕووسیا مافی ئەوەی هەیە بەم شێوەیە وەڵام بداتەوە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە