1 کاتژمێر پێش ئێستا
76 جار خوێنراوەتەوە
لوبنان: هۆشداری بە ئامانجگرتنی ژێرخانی وڵاتەکەمان پێگەیشتووە
وەزیری دەرەوەی لوبنان یوسف راجی ڕایگەیاند، وڵاتەکەی چەند هۆشدارییەکی پێگەیشتووە کە ژێرخانەکەی لە لایەن قهوارهی زایۆنییهوه لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی حزبوڵڵا لە جەنگی ئێراندا، بۆردومان دەکرێت.
یوسف ڕاجی لەم بارەیەوه بەیاننامەیەکی لە هەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی کۆمپانیای X کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە، بڵاو کردەوە و رایگهیاند، کە وڵاتەکەی هۆشداری پێگەیشتووە کە ئەگەری هەیە لە جەنگێکی دژی حزبوڵڵا، ژێرخانەکەی بە ئامانج بگیرێت و هەموو هەوڵێک دەدات کە ڕێگریی بکات لەو دۆخە.
یوسف ڕاجی ڕاشیگەیاندووە کە، هیوادارە حزبوڵڵا دەست نەداتە یارییەکی لەو شێوەیە و لوبنان لە وێرانی دوور ڕابگرێت.
وەزیری دەرەوەی لوبنان لەو ڕاگەیاندراوەدا هیچ وردەکارییەکی لەبارەی هێرشەکە و یان ئەو لایەنەی کە هۆشدارییەکەی پێداوە، نەدرکاندووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە