2 کاتژمێر پێش ئێستا
142 جار خوێنراوەتەوە
ئێران.. چوار كهس له كهوتنهخوارهوهی هێلیكۆپتهرێك گیانیان لهدهست دا
هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی ئێران لە بازاڕێکی سەوزەو میوەدا لە پارێزگای ئەسفەهان، کەوتە خوارەوەو بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەست دا.
دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی ڕایانگەیاند، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هەلیکۆپتەرەکەدا بووە. قوربانییەکان بریتین لە فڕۆکەوانى هەلیکۆپتەرەکە و یاریدەدەرەکەی، لەگەڵ دوو هاووڵاتی کە لە کاتی ڕووداوەکەدا لە بازاڕەکەدا بوون.
تیمەکانی لێکۆڵینەوە دەستیان بە کارەکانیان کردووە بۆ زانینی هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکە لە شاری خومەینیـــشەهر، لە ناوەڕاستی ئێران، هاوکات ئاگرکوژێنەوە توانیان کۆنترۆڵی ئەو ئاگرە بکەن کە دوای کەوتنەخوارەوەکە دروست ببوو.
جێی باسە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوویش، فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێران لە کاتی ڕاهێنانێکی شەوانەدا لە پارێزگای هەمەدان، لە ڕۆژئاوای وڵات، کەوتە خوارەوەو یەکێک لە فڕۆکەوانەکانی گیانی لەدەست دا.
ئێران، کە بەهۆی سزاکانەوە بەدەست کەمیی کەرەستەی یەدەگەوە دەناڵێنێت، لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین ڕووداوی فڕۆکەوانیی بەخۆیەوە بینیوە.
بەرپرسانی تاران نیگەرانن لە سەختیی دەستکەوتنی پارچەی یەدەگی پێویست بۆ بەردەوامیدان بە کارکردنی فڕۆکەکانیان، کە زۆربەیان کۆنن و پێش شۆڕشی ١٩٧٩ کڕدراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە