2 کاتژمێر پێش ئێستا
65 جار خوێنراوەتەوە
ئهردۆغان لهبارهی پرۆسهی ئاشتی: كورد ئهم دهرفهته لهدهست نهدات
پهیام
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، دەوڵەت بە هەستیاری و وردییەکی زۆرەوە کار بۆ قۆناغێکی نوێ دەکات کە ناوی لێناوە "تورکیای بێ تیرۆر" و داوا لە لایەنە سیاسییەکان و کورد دەکات ئەم "دەرەتانە مێژووییە" لەدەست نەدەن.
ئەردۆغان لە وتارەکەیدا بە دەستەواژەی "چنینەوەی هەڵمە بە هەڵمە" وەسفی ستراتیژە نوێیەکەی کرد و ڕایگەیاند: بەوپەڕی هەستیارییەوە هەنگاو دەنێین بۆ ئەوەی ئەو دەرفەتەی بۆ چارەسەری و برایەتی ڕەخساوە بەهەدەر نەچێت و کۆتایی بە کێشەی ٤٠ ساڵە بهێنرێت.
سەبارەت بە هەڵوێستی هاوپەیمانەکەی (دەوڵەت باخچەلی)، ئەردۆغان دڵنیایی دا کە "هاوپەیمانیی جمهور" یەکدەنگن و هیچ ناکۆکییەک لەنێوانیاندا نییە سەبارەت بە نەخشەڕێگای کۆتاییهێنان بە تیرۆر و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ.
سەرۆککۆماری تورکیا هۆشداریی دا کە نابێت ئەم هەلە بکرێتە قوربانیی بەرژەوەندیی "بارۆنەکانی تیرۆر" (مەبەستی سەرکردەکانی قەندیلە)، بەڵکو دەبێت کوردانی تورکیا و نوێنەرە سیاسییەکانیان دەست لەم دەستە توند بگرن کە بۆیان درێژ کراوە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدان، مشتومڕێکی گەرم لە ناوەندە سیاسییەکانی تورکیا دروست بووە دوای ئەوەی باخچەلی داوای کرد عەبدوڵڵا ئۆجەلان بێتە پەرلەمان و چەکدانانی پەکەکە ڕابگەیەنێت، کە چاودێران بە سەرەتای "پرۆسەی دووەمی ئاشتی" ناوی دەبەن.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش دا، ئەوانەی پشتیان بە چەک بەستووە شوێنیان لە داهاتووی تورکیادا نابێتەوە و سیاسەت و تیرۆر پێکەوە کۆنابنەوە، بۆیە تاکە ڕێگە چارەسەری سیاسی و پەرلەمانییە.
لە کۆتاییدا ئەردۆغان جەختی کردەوە، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی وڵاتێک بۆ نەوەی داهاتوو بەجێ بهێڵن کە تێیدا هەواڵی کوشتن و شەڕ بوونی نەبێت و ئەمەش بە ئەرکی مێژوویی سەرشانی خۆیان دەزانن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە