1 کاتژمێر پێش ئێستا 35 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی: تواناکانی ئەمەریکا بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانیی چڕ بۆ سەر ئێران سنووردارن

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکراى دەکات، تواناکانی سوپای ئەمەریکا بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانیی چڕ و بەرفراوان بۆ سەر ئێران سنووردارن و تەنیا بەشی ٥ ڕۆژ دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەى فایناشناڵ تایمز، کۆگاکانی چەکی ستراتیژیی ئەمەریکا، بەتایبەت بۆمبە قورسەکان و ئەو مووشەکانەى بە وردی ئامانج دەپێکن بۆ ئاستێکی مەترسیداردابەزیون، ئەمەش بەهۆی یارمەتییەکانى ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا  وقەوارەى زایۆنی.

ڕۆژنامەکە دەڵێت، بەپێی زانیاریى هەواڵگریى ئیسرائیلی، واشنتۆن توانای ئەوەی هەیە لە پێنج ڕۆژی سەرەتادا گورزی کوشندە بوەشێنێت، بەڵام دوای ئەوە توانای جەنگییان بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و ناتوانن بەردەوام بن.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت، پنتاگۆن بۆ هەر جەنگێکی درێژخایەن لەگەڵ تاران تووشی کێشەی لۆجیستیی گەورە دەبێتەوە، تەنانەت کوژراویش لە ڕیزەکانی سوپادا دەبێت. هەروەها یەکێک لە کێشەکانی ئەوەیە زۆرینەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە قوڵایی زەویدان و پێکانیان پێویستی بە بۆمبی تایبەت هەیە کە ئێستا ژمارەیان لە کۆگاکانی ئەمەریکادا کەمە.

چاودێران پێیان وایە، ئەم سنووردارێتییە وادەکات ئەمەریکا لەبری جەنگی کراوە و گشتگیر، بیر لە گورزی سنووردار و خێرا بکاتەوە، یان ناچار بێت بە ڕێگەچارەی دیپلۆماسی ڕازی بێت و دانوستانەکانى سویسرا بە ئەنجام بگەیەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەکی بەریتانی: تواناکانی ئەمەریکا بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانیی چڕ بۆ سەر ئێران سنووردارن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ریتانیا هێزێكی تایبه‌ت ڕه‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى گرژییەکانى مەکسیکەوە زیاتر لە ٥٠ کەس کوژران

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    كیم جۆنگ ئوون بە سەرۆكی حزبی دەسەڵاتداری كۆریای باكوور هەڵبژێردرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پووتین: ئەركی لە پێشینەمان بەرەوپێشبردنی هێز و توانای ئەتۆمییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەکسیۆس: ئەمریکا ئامادەیە بە مەرج هەینی داهاتوو لەگەڵ ئێران کۆ ببێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تەكەر كارلسۆن: ئیسرائیل گرانترین بارە بەسەر شانی ئەمریكاوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەربازێكی پێشووی ئەمریكا دژى بەتاوانناساندنی ناڕەزایەتی بەرانبەر ئیسرائیل دەوەستێتەوە

سەرەتا